ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

چۆنیەتی ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی سەردانی پڕۆفایلی فەیسبووکەکەت دەکەن


چۆنیەتی ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی سەردانی پڕۆفایلی فەیسبووکەکەت دەکەن

چۆنیەتی ئاشکرا کردنی ئەو کەسانەی سەردانی پڕۆفایلی فەیسبووکەکەت دەکەن ، زۆر جار پێویست دەکات بە ئاگا بیت لەوەی کە بزانیت ڕۆژانە کێ سەردانی پڕۆفایلەکەت دەکات ، چەندین ڕێگای جیاواز هەیە بۆ چاودێریکردنی پڕۆفایلەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەڵام زۆربەیان نایاسایو نادروست و نازانستی لەم بابەتەدا هەوڵدراوە بە ئاسانترین ڕێگا خوێنەر ئاڕاستە بکرێت بەشێوەیەک کە چۆن بتوانێت ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە ڕۆژانە سەردانی پڕۆفایلەکەی دەکەن ،

کە ئەویش دابەزاندی زیادکراوێکە بۆ وێبگەڕی گۆگڵ کرۆم بەناوی "Facebook Profile Visitors" هەروەک لەم هەنگاوانەی خوارەوەدا ئاماژەی پێکراوە 
١/ سەرەتا بڕۆ بۆ ماڵپەڕی گۆگڵ پاشان لە بەشی سێرچ بنوسە “Facebook Profile Visitor”  ، پاشاب کلیک لەسەر لینکی یەکەم بکە.

٢/ئینجا بۆ دابەزاندنی زیاد کراوەکە کلیک لەسەر دوگمەی "Add To Chrome" بکە.

٣/دواتر بۆ ماوەیەکی کەم چاوەڕێ دەکەین  تاوەکو زیاد کراوەکە دادەبەزێت ، ئینجا لەو مەسجەی کە دەکرێتەوە کلیک دەکەین لەسەر "Add Extension" تاوەکو زیاد کراوەکە زیاد ببێت بۆ بڕاوسەری گۆگڵ کرۆم هەروەک لە وێنەکەدا دیارە.

٤/پاشان بڕاوسەرەکە دابخەو دووبارە بیکەرەوە و سەردانی هەژماری فەیسبووکەکەت بکە ، کلیک بکە لەسەر دوگمەی "Visitors" کە زیاد بوە بۆ بەشی سەرەوەی پڕۆفایلی فەیسبووکەکەت .

٥/لە کۆتایدا دەبینین ئەو کەسانە بە لیستێک ڕیزدەبن کە لە ماوەی ڕابردودا سەردانی پڕۆفایلەکەیان کردویت ، بەم شێوەیە ناوی کەسەکەو ساڵ و ڕۆژ و بەروار و ڕەسمی کەسەکەت دەست دەکەوێت کە سەردانی پڕۆفایلی فەیسبووکەکەتی کردوە.

مافی بابەتەکان پارێزراوە بسەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى 

ب?اوکردن?و?