ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

زانیارى لەسەر پڕکردنىەوەى یانسیبى بەدەستهێنانى مافى مانەوە لە ئەمەریکا


زانیارى لەسەر پڕکردنىەوەى یانسیبى بەدەستهێنانى مافى مانەوە لە ئەمەریکا 

"دەربارەی ئەم یانسیبە"
ئەم Lottery یانسیبە پڕۆگرامێکی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایەو هەموو ساڵێک ٥٠ هەزار کەس لەسەرانسەری دنیاوە ئەم یانسیبەیان بۆ دەردەچێت و بەئیقامەی هەمیشەی (Green Card) سەردانی ئەمریکا دەکەن، پاش ٥ ساڵیش دەبنە خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمریکی (cetirizine ship).
ئەگەرچی ساڵانە نزیکەی ۸ ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهانەوە ئەم فۆڕمە پڕدەکەنەوە هەربۆیە کەمترین چانس دەستەبەر دەبێت بۆ بەشداربوانی ئەم یانسیبە، بەڵام بەپێچەوانەی هەر ۱۹٠ وڵاتەکەی جیهانەوە هاوڵاتیانی هەردوو وڵاتی (عێراق و سوریا) زۆرترین چانسیان هەیە بۆ گەیشتن بە ئەمریکا ئەویش بەهۆی خراپی ڕەوشی سیاسی و جەنگ لەم دوو وڵاتەدا لەو ٥٠ هەزار هاوڵاتیەی کەناویان دەردەچێت ڕێژەیەکی زۆری بۆ عێراقی و سوریەکان دابین کراوە.
"دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە"
پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە بەشێوەی ئۆنلاینەو بەتەنها لەڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕم پڕدەکرێتەوە کەلینکی فەرمی یانسیبەکەیە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمەش لینکەکەیە:
www.dvlottery.state.gov
وەک دەبینن کۆتای لینکەکە بە (gov.) کۆتای هاتوە کە ئاماژەیە بە ووشەی (Government) واتە حکومەت، هەربۆیە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کۆنفێرمەیشن نەمبەرێکتان پێ دەدرێت لەمانگی 5/2017 کەناوەکان دەردەچن دەچنەوە سەر هەمان ئەو لینکەی سەرەوەو ئەو کۆنفێرمەیشن نەمبەرە داخڵ دەکەن دواتر دەزانن کەناوتان دەرچوە یاخود نا، یان ڕاستەوخۆ ئیمەیڵێکتان بۆدێت، هەربۆیە جگە لەو لینکەی سەرەوە، یاخود هەر ئیمەیڵێکترتان پێگەیشت داوای پارەی کرد، یاخود کۆتای ئیمەیڵەکە (gov.) نەبوو دڵنیابن هەمووی ساختەیەو دەچنە چوارچێوەی ئەو ماڵپەڕە فەیکانەوە کە هاککەرەکانی جیهان بەسود وەرگرتن لە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا دەیان ماڵپەڕیان بەناوی ئەم یانسیبەوە دروست کردوەو ساڵانە ملیۆنان دۆلار دزی لەهاوڵاتیانی جیهان دەکەن!.
لەکۆتای ئەم پۆستەشدا بەڤیدیۆ زانیاری تەواوتان لەسەر ئەم یانسیبەو هەروەها فێرکاری پڕکردنەوەی فۆڕمەکەتان بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بۆ دادەنێم ئیتر هیچ پێویست ناکات لەنوسینگەکانی کوردستان فۆڕم بەپارە پڕبکەنەوە، ئەوەی کەزۆر گرنگە لێرەدا باسی بکەم (تکایە ئەم پڕۆگرامە بەخۆڕاییەو تاکە یەک سەنتی تێناچێت نەبۆ یانسیبەکەو نەبۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش)
"دەربارەی پرۆسەی سەفەرکردنەکە"
هەنگاوی یەکەم پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیە کەلەمڕۆوە تا ۳٥ ڕۆژیتر کاتتان لەبەردەستدایە، هەنگاوی دووەم هاتنەوەی ناوەکانە کەلەمانگی پێنجی ساڵی داهاتوودا دەردەکەوێت، هەنگاوی سێیەم دەستنیشان کردنی ڕۆژی چاوپێکەوتنە (کە لەسەفارەتی ئەمریکایە لەبەغداد)، هەنگاوی چوارەم هاتنەوەی ڤیزایە...هەموو پرۆسەکە تاڕۆژی سەفەرکردن بۆ ئەمریکا ساڵو نیوێک بۆ دووساڵی پێ دەچێت.
لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە:
www.dvlottery.state.gov
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم یانسیبە کلیک لەم لینکە بکەن:
https://travel.state.gov/…/DV-2018%20Instructions%20English…
بۆ فێرکاری چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم لینکە بکەن:
https://youtu.be/_PFPNo81CWY
بۆ فێرکاری چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە (زمانی عەرەبی) کلیک لەم لینکە بکەن:
https://youtu.be/MxKTMMDIJ04
تكايە شێری بکەن تا زۆرترین کەس لێی سودمەندبێت.
"بەهیوای بەختێکی باش بۆ هەمووان"
گۆران دوکانی
ئەمەریکا ـ ڤێرجینیا

ی.س

ب?اوکردن?و?