ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕۆژى یەکشەممە سیستەمى زانکۆ لاین کار دەکرێت


ڕۆژى یەکشەممە سیستەمى زانکۆ لاین کار دەکرێت 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-10-2016 لەکۆنگریەکى  رۆژنامەوانیدا  بەرپرسانى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاشکرا یان کرد، کە لە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠١٦) زانکۆلاین بۆ ماوەى (١٠) ڕۆژ کارا دەکرێ بۆ ئەوەى خوێندکاران داوا پێشکەشبکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧).

بۆ ئەوانەى کە تا ئێستا یوزەر نەیم و پاسۆردیان وەرنەگرتوە دەتوانن لە ئێستاوە لە ڕێگەى وێب سایتى زانکۆلاین (https://regayzanko.com/) لە ئۆپشنى (چونە ژورەوە بۆ وەرگرتنى وشەى تێپەڕ) دواى وەڵامدانەوەى حەوت پرسیار پاسۆرد و یوزەرنەیمى تایبەت بەخۆیان دەگاتە دەستیان.

ی.س

ب?اوکردن?و?