ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڤایبەر تایبەتمەندییەکى نوێ زیاد کرد


ڤایبەر تایبەتمەندییەکى نوێ زیاد کرد 


بەشێوەيەکی فەرمی دوای چەند مانگێک لە لە بێدەنگ بوونی و ئەنجامنەدانی گۆڕانکاریی، هاوشێوەی ئاپە بەهێزەکانی ديکە بەرنامەی ڤايبەريش بە تايبەتمەندی نوێوە گەڕايەوە.

لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆيانەوە لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان، ڤايبەر نوێکردنەوەی بەرنامەکەيان بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بە زيادکردنی دوو تايبەتمەندييەوە راگەياند.

تايبەتمەنديی يەکەميان بريتييە لە کردنەوەی ڤيديۆ بەشێوەيەکی خێرا واتە (instant video)، کاتێک هاوڕێيەکت ڤيديۆيەکت بۆ دەنێرێت بەبێ ئەوەی گەورە ببێت ڤيديۆکە بەشێوەيەکی زۆر خێرا و بە بازنەیی دەکرێتەوە، مەبەست لەمەش گەڕانەوەی کاتەکە بۆ بەکارهێنەرانی ڤايبەر، مەرجيشە ڤيديۆکە 30 چرکە زياتر نەبێت.

تايبەتمەندیی دووەميش بريتييە لە گەڕان بە دوای ستيکەرەکان بەشێوەيەکی پێشکەوتوو، واتە لە ڤێرژنە نوێيە ڤايبەر ئايکۆنی (@) زيادکراوەو لەو رێگەيەوە دەتوانرێت زۆرينەی ستيکەرەکان بەدەست بهێنرێت، وەک لەم ڤيديۆيەدا ديارە.


ڤێرژنە نوێيەکەی ڤايبەريش بە ئايدی 6.5.5 ـە، هەردوو بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەيە لەسەر سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەنوێکردنەوەی دەتوانن ببنە خاوەنی ئەو دوو تايبەتمەندييە نوێيە.


Viber update adds instant video messages and chat extensions

ب?اوکردن?و?