شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر ناوچەکانی باشووری کوردستان
دەگرێتەوە، بەشێوەیەک لە سەرجەم پارێزگاکان باران دەبارێت و لە ناوچە
شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەبارەی کەشوهەوای پێشبینیکراوی هەفتەی داهاتوو، راگەیاند "لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی بەفر بارین دەکرێت".
لەبارەی هۆکاری بارینی ئەو باران و بەفرە، بەڕێوەبەری كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان گوتی "لە رۆژی شەممە 24-12-2016 بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، نا سەقامگیری دروست دەبێت و باران بارین سەرجەم ناوچەکانی باشووری کوردستان دەگرێتەوە".

ی.س