فەرمانى دەستلەکارکێشانەوەى بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکانى شارەزوور هەڵوەشایەوە
بەپێی نووسراوێکى بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى شارەزوورکە ئەمڕۆ سێشەممە 10 -1-2017 دەرچووە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى فەرمانى دەستلەکارکێشانەوەى بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکانى سنورى شارەزوور دەرچووە.
هەر بەپێی ئەو نووسراوە لەسەر داواکارى خۆیان هەریەک لە ( سەلام عەبدولعەزیز) بەڕێوەبەرى ئامادەیی مەحوى و
( زانا عەبدوڵا حەمە عەلى) یاریدەدەرى ئامادەیی شەهید دانا دەستلەکارکێشانەوەیان قبوڵکراوە.
ی.س

