ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

پەروەردەى شارەزوور پەیامێک لەسەر جلوبەرگى خوێندکاران بڵاودەکاتەوە



پەروەردەى شارەزوور پەیامێک لەسەر جلوبەرگى خوێندکاران بڵاودەکاتەوە


سەبارەت بەجلوبەرگى خوێندکاران بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى شارەزوور پەیامێک ئاڕاستەى سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان سنورى شارەزوور دەکات

دەقى پەیامەکە:

بۆ سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگا ئامادەییەکان

بەڕێزان وەک لای هەمووان ئاشکرایە بارودۆخی دارایی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان بەپێی پێویست نیە و ئەو دەرامەتەی هەیە تەنها بەشی چەند پێداویستیەکی کەمی رۆژانەمان دەکات و بەهۆی کەمی و دواکەوتنی مووچەوە زەختێکی گەورە لەسەر سەرۆک خێزانەکان دەکەوێت, بۆیە داوا لەسەرجەم بەڕێوبەرە خۆشەویستەکان دەکەین لەم بارودۆخەدا هیچ فشارێک نەخەنە سەر خوێندنکار و کەس وکاری خوێندکار سەبارەت بە یەکپۆشی جل و بەرگ, هەر ئەوەندە بەسە کە جل و بەرگی قوتابی و خوێندکار رێک پۆشبێت نەک فشار بخرێتە سەریان دەربارەی کرینی جل و بەرگی نوێ.

سوپاس بۆ هاوکاریتان

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور
٩-١-٢٠١٧

ی.س

ب?اوکردن?و?