چۆن ئەم نۆتیفیکەیشنە بێزارکەرانەی فەیسبووک نەھێڵیت
لەکاتێکدا سەرقاڵی کارکردنیت یان خەوتوویت لەپڕ نۆتیفیکەیشنێکت بۆ دێت و ئەویش یادی لەدایکبوونی ھاوڕێیەکتە و حەز دەکەیت چیتر ئەو نۆتیفیکەیشنانەت بۆ نەیەت. بۆئەوەی ئەو نۆتیفیکەیشنە بێزارکەرە رابگریت ئەوا دەتوانیت لەسەر مۆبایلەکەت ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:
1- بچۆرە سەر تابی (More) لە بەشی خوارەوەدا و دواتر بچۆرە سەر (Account Setting).
2- پەنجە بنێ بە (Notification)دا و لەوێدا ئەو نۆتیفیکەیشنی (Birthday Notification) ناچالاک بکە. لەسەر کۆمپیوتەریش دەتوانیت ئەم ھەنگاوانە بکەیت:
3- بچۆرە سەر (Setting) و لەوێدا بچۆرە سەر (Notifications).
4- لەوێدا کلیک لە بەشی (Birthday)دا کلیک لەسەر (Off)بکە و بەوشێوەیە ناچالاک دەبێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى
ی.س
