ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ساڵنامەیەکى خوێندنى تایبەت بەپارێزگاى سلێمانى دانرا


ساڵنامەیەکى خوێندنى تایبەت بەپارێزگاى سلێمانى دانرا 


ئەمڕۆ سێشەممە 11-1-2017 لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى کۆبوونەوەیەکى بەرفراوان لەسەر ساڵنامەى خوێندن لەسنورى پارێزگاى سلێمانى کرا بەپێی زانیارییەکان پێشنیازکراوە تاقیکردنەوەى کۆتایی وەرزى یەکەم لەڕۆژى 9-3-2017 دەستپێبکات تا ڕۆژى 19-3-2017 دەخایەنێت.
لەڕۆژى 20-3-2017 تا 24-3-2017 پشووە لەڕۆژى 25-3-2017 وەرزى دووەمى خوێندن دەستپێدەکات.
سەبارەت تاقیکردنەوەکانى کۆتایی وەرزى دووەم پێشنیازکراوە لەڕۆژى 2-5-2017 دەستپێبکات و تا ڕۆژى 31-5-2017 دەخایەنێت.
هەرچى سەبارەت بەتاقیکردنەوەى پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى و دوازدەى ئامادەییە پێشنیازکراوە تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەى یەک مانگ دوابخرێت.

ی.س

ب?اوکردن?و?