ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لەبارەى دابەشکردنى پارەى هاندانى مامۆستایان پەروەردەى شارەزوور ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە


لەبارەى دابەشکردنى پارەى هاندانى مامۆستایان پەروەردەى شارەزوور ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە


لەبارەى دابەشکردنى پارەى هاندانى مامۆستایان پەروەردەى شارەزوور ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە تێدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئەمشەو کاتژمێر ١١ی شەو بەڕێوبەری پەروەردەی شــارەزوور پەیوەندی بە بەڕێز بەڕێوبەری بانکی شارەزوورەوە کرد بەمەبەستی دابەشکردنی پارەی هاندانی مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرێتیمان,لە وەڵامدا بانکی شارەزوور بوونی بڕە پارەی پێویستی بۆ هاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند و ووتی پارەی پێویستمان هەیە بۆ ئەو مەبەستە, تاکە ڕێگر لەسەر خەرجکردنی گەنجینەی سلێمانیە, بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بە بەڕێوبەری گەنجینەی سلێمانیەوەکرد و ڕایگەیاند لەلایەن وەزارەتی داراییەوە فەرمانمان بۆ هاتوە کە ڕەزامەندی خەرجکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان بۆ هیچ پەروەردەییەکی سنووری پارێزگای سلێمانی نەدراوە تا دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز,

بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کە سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتیمان بێبەشن لەپارەی هاندان بەڵام ئامادەییمان تێدایە بەڕۆژانی پشوو بە کات وساتی دوای دەوام ئامادەین هەرکات ئەو ڕەزامەندییە درا ئامادەی دابەشکردنین
جێی باسە هەردوو ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان ڕەزامەندییان وەرگرتوە سەبارەت بەخەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە.
لەگەڵ ڕێزی تایبەتیمان بۆتان.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شــــارەزوور.

ب?اوکردن?و?