ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی قەزای شارەزوور باشتر دەكرێت





ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی قەزای شارەزوور باشتر دەكرێت



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ د.میران محمد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەک لەلێپرسراوانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ، نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگی بەسەر کردەوە و لەگەڵ بەڕێوبەرانی نەخۆشخانەو مەڵبەندو بنکە تەندروستی یەکانی سنورەکە کۆبوەوە و چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد.
لە پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دوابەدوای گەڕانەوەی قەزاكە بۆ سەر پارێزگای سلێمانی ئەویش لەسەر داوای خەڵكی ناوچەكە خۆیان، بڕیارماندا پلانێكیان بۆ دابنێین تاوەكو بەهۆیەوە بتوانین لەڕووی تەندروستییەوە زیاتر سوودمەندیان بكەین.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جەختیشی لەسەر بڕیارەكان كردەوەو ووتی:" دروستكردنی بەشی پێشوازی كردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ ، تاوەكو بەو هۆیەوە بتوانرێت 24 كاتژمێر پێشوازی لە نەخۆش بكرێت و تا كاتژمێر 12 ی شەویش پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەكەدا بوونی هەبێت بەم هۆیەشەوە هاوڵاتی زیاتر سوودمەند دەبێت.
ووتیشی:" هەروەها بڕیارماندا كەوا بڕی ٣.٥٠٠ سێ ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری مانگانە لەسەر پارەی ئێشكگری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دابینبكرێت بۆ قەزاكە تاوەكو بەهۆیەوە بتوانرێت خەرج بكرێت بۆ كارمەندە خۆبەخشەكان كە ئەوانیش حەقی خۆیانە لەپای ئەو خزمەتەی پێشكەشی دەكەن".
د.میران محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەڕووی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانەوە ناوچەكە پێویستی زیاتری بە دەرمان دەبێت، هەربۆیە ئەمڕۆ بڕیارماندا كەوا بڕی پێویستیان بۆیان دابین بكەین بۆ ئەوەی بتوانن ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی پێ باشتر بكەن، هەروەها لەگەڵ دابینکردنی ٢ ئۆتۆمبێلی جۆری دەبڵ و تاک بۆ ڕاهی کردنی ئیش و کارەکان و چەند پێداویستییەكی تر .
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ

ی.س

ب?اوکردن?و?