ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى نوێی تایبەت بە دەرچووانى پۆلى دوازدەى ئامادەیی دەرکرد 


وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى نوێی تایبەت بە دەرچووانى پۆلى دوازدەى ئامادەیی دەرکرد 


ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٦/٧/٢٠١٧) کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو، لە چەند تەوەرێکی جیادا گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکی پەیوەست بە خوێندکاران و خوێندنی باڵا کران و، بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

بڕیارەکانى تایبەت بەدەرچووانى پۆلى دوازدەى ئامادەیی 


زۆربەى خوێندکاران بەشێوەى ڕاستەوخۆیى زانکۆى وەردەگیرێن
بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکە تەرخانکرا، بۆ قسەکردن لەسەر وەرگرتنى ڕاستەوخۆیى زانکۆىى، بۆ ئەوەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ساڵى ڕابردو لە (١٠٨) بەشى زانستى پرۆسەى وەرگرتنى ڕاستەوخۆیى زانکۆیمان جیبەجێکرد، ئەو پرۆسەیە دەسکەوتى گەورەى بۆ خوێندکاران و زانکۆکان هەبو، بۆیە وەک لە کۆبونەوەى پیشتر بڕیارمان لەسەرداوە لەسەرجەم کە ژمارەیان (٣٥٤) بەشە، جگە لەو بەشانەى دیاریکران، زانکۆکان خوێندکاران بەشێوەیەى ڕاستەوخۆیى زانکۆى وەربگرین، بۆ ئەوەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاسپارد دەست بەجێبەجێکردنى ئەو بریارە بکەن و، بەتەواوەتى جێبەجیى بکەن.
بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ دەبێ خویندکار لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%)  کەمترى نەبێت
کۆبونەوەکە تاوتوێى چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەکى کۆمیتەى پێداچونەوە بە پرۆگرام و بەشە زانستیەکانى کۆلێژەکانى کشتوکاڵ کرد، لەو چوارچێوەیەشدا لەلایەن د.کەریم ساڵح عەبدول ئەندامى کۆمیتەکە کورتەیەکى لەبارەى کارى کۆمیتەکەیان و ئامانجى گۆڕانکارییەکانى خستەڕو، هەر بۆ ئەو مەبەستە د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: کۆمیتەکە پێشنیازیکردوە بۆ پێشکەشکردن لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، پێویستە نمرەى پۆلى دوانزەى ئامادەیى خوێندکار لە هەریەک لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%)  کەمتری نەبێت، هەروەها پێشنیازیان کردوە بۆ دیاریکردنى ڕەگەزى پێشکەشکار (نێر  و مێ) و شوێنى نیشتەجێبون و شیاوى بۆ کاروچالاکى کشتوکاڵى لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ لە زانکۆکان تایبەتمەندى هەریەک لە بەشەکانى کۆلێژەکە ڕەچاو دەکرێت. وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ستایشى کارەکانى کۆمیتەکەى کرد، دواى ئەوەى پێشنیازەکان خرایە دەنگدانەوە بەکۆى دەنگ پێشنازەکان پەسند کرا، هەروەک بڕیاریشدرا لە وەرگرتنى خوێندکاران بۆ ساڵى داهاتو بڕیارەکە جێبەجێ بکرێ.
نمرەى وانەى بیرکارى بۆ وەرگرتن لە یاسا دەبێتە ئارەزومەندانە
لە بڕگەیەکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، ئەنجومەنى وەزیران پێشنیازێکى (کۆمیتەى پێداچونەوەى خوێندن و پرۆگرامەکانى یاسا)ى پەسندکرد، بەپێیى پێشنیازە پەسندکراوەکە، هەژمارکردنى نمرەى وانەى بیرکارى بۆ وەرگرتن لە بەشەکانى یاسا دەبێتە ئارەزومەندانە، ئەوەش ڕاگەیندرا ئەو بڕیارە لە ساڵى داهاتوەوە جێبەجێ دەکرێت.


ی.س

ب?اوکردن?و?