بۆ خۆپاراستن لە گەرما وەزارەتى تەندروستى چەند ڕێنماییەکى بڵاوکردەوە
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی ...
بە هۆشیاری ڕەفتارکردن ، سەلامەت دەبین لە کاریگەری شەپۆڵەکانی گەرما

بەرزبونەوەی پلەی گەرما و شەپۆڵە یەک لەدوای یەکەکانی گەرمای ، جگە لە هەراسانکردن و نائارامی ، مەترسیەکی زاندراوی تەندروستی گشتیە و کاریگەری تەندروستی جۆراو جۆری هەیە لە بورانەوە ، پەڵەی پێست و ژانی ماسوڵکە ، لەگەڵ شەکەت بوونی گەرما و خۆرلێدان .
سەرەتای کاریگەری گەرما ، بە ئارەقکردنێکی زۆر ، ناڕەحەت بوون ، بێ هێزی ، گێژبوون ، سەر ئێشە ، ژانی ماسوڵکەکان، دەست پێدەکات ، دواتر دەبێت بە هێڵنج و ڕشانەوە و هەستکردن بە بورانەوە ( شەکەت بوون بە گەرما ) ، دواتر ئەگەر چارە نەکراو بەردەوام بوو دەچێتە قۆناغی لەناکاوی پزیشکی ، کە مەترسیدار و کوشندەیە ( ئەگەر زوو چارە نەکرێت ) پێی دەگوترێت ( خۆر لێدان ) ، لەم قۆناغەدا کەسەکە چیتر ئارەقە ناکات ، لاشەی ووشک و گەرم و سوور دەبێتەوە ، ئاگا لەخۆبوونی نزم دەبێت و دەچێتە قۆناغی بێ هۆشی و هەناسەسواری .

زۆر گرنگە لەگەڵ گەرما بوون ، ئەو نیشانانە زوو بناسینەوە و چارەی بکەین لە شوێنی خۆمان یان سەردانی فریاکەوتنەکان بکەین لە کاتی پێویست .
هەمووان مەترسی تووشبوون بە زیانەکانی گەرمایان هەیە بەڵام منداڵ و بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکانیان هەیە ، مەترسیان زیاترە ، چاودێریکردنی زیاتریان پێویستە لە کاتە گەرمەکاندا.
بۆ خۆپاراستن ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکە :-
کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ تا چواری عەسر ، خۆت بەدوور بگرە لە چوونە بەر خۆر بۆ هەر مەبەستێک بێت .
ئاو و شلەمەنی زیاتر بخۆوە
ڕۆژانە جارێک خۆت بشۆ
خواردنی میووە زیاد بکە و دوور کەوە لە خواردنە تیژەکان
جل و بەرگی ڕەنگ کاڵ و تەنک و فراوان لەبەر بکە
هەوڵدە لەشوێنە سێبەر و فێنکەکان بمێنیتەوە

کاتێک کەسێک تووشی شەکەت بوون یان خورلێدان دەبێت گرنگە دەست بەجێ هاوکاری بکەیت بە :-
بیگوازەووە شوێنێکی سێبەر و فێنک
هەوڵی ساردکردنەوەی بدە بەڕێگەی تەڕکردنی یان داپۆشینی بە پەڕۆیەکی تەڕ
بڕێک ئاوی ساردی پێبدە
ئەگەر ، زۆر گەرم ببوو و نزیک بێ هۆشبوون بوو ، دەکرێت پارچەی بچوکی بەفر لەژێر باڵی دابنێیت ، لەشوێنێکی سێبەر و فێنک چاودێری بکە تاوەکو دەیگەینیت بە نزیکترین نەخۆشانەی فریاکەوتن یان پەیوەندی بکە بە هێڵی فریاکەوتنی خێرا 122