زانیارى تەواو لەسەر #زەڕایەن
ئامادەکردنى: یونس سلێمان ئەحمەد Younis Sleman
زەرایەن کۆمەڵگایەکی زۆرەملییە بوو لە ساڵی ١٩٧٨ ڕژێمی پێشووی سەدام دروستیکرد بوو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان لەنزیک شاری سلێمانی لەدەشتی شارەزوور دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن.
پاش دروستکردنی حکومەتی عێراقی لە ساڵی ١٩٢٥ و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە، دەستکرا بە دامەزراندنی دەزگا ئیدارییەکان لە عێراقدا، لەکوردستانیشدا چەند لیوا (پارێزگا) و قەزا و ناحیە دامەزرا. یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی وارماوا بوو لە گوندی چەمەرگە ئیدارەکەی دامەزرێنرا، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکھاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستاو ھەڵەبجەی تازەو دەربەندیخان بە ھەموو دێھاتەکانییەوە. لە ساڵی ١٩٥٢ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چەمەرگە گوێزرایەوە بۆ گوندی قلیجە تا ساڵی ١٩٥٨، پێش شۆڕشی ١٤ی تەمموز لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی چنارە و ھەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماواوە بووە، لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٥٥ تا ١٩٥٨ عەبدول جەبار زەنگەنە بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە. لە پاش شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ دەربەندیخان و ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان. لە ساڵی ١٩٧٩ ناحیەکە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردوگای زۆرە ملێی زەڕایەن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەساڵی ١٩٧٨ لەشێوەى ئۆردوگای زۆرەملێ لەدانیشتوانی گوندەكانی سەر سنوری عێراق-ئێران كەژمارەیان (٢٠)گوند بووە ڕاگوێزران بۆ ئەم شارۆچكەیە كە ژمارەی ماڵەكانیان (١٢٥٠) ماڵ بوون. كەبریتیی بوون لەم گوندانە( گمە- پشتە- گڵیجاڵ- قەڵب-بەلەسۆ-چوارداران -كانی پاشا- كانی وەیسكی-تۆ وشكی- مۆرتكە-سەرشاتەی خواروو - سەرشاتەی سەروو- زارێن – كانی ژاڵە – هۆرێن - سەرتەك – بەڕوێن – بانی بۆڵان - لاوران) چەند گوندێكی تر كەبەزەبری هێز وسوپاو تانك ڕاگوێزران.
ناحیەی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٩ سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی. بەگوێرەی بڕیارى وەزارەتى حوکمى محلى لەڕۆژى ١٩٧٩/١٠/١٦ ناحیەى زەڕایەن پێکهێنراو بەپێی مەرسومی کۆماری ژمارە (٣١١) لەڕۆژی ١٩٨٩/٦/٢٨ناوی ناحیەکە گۆڕا بۆ ناحیەی شارەزوور
لەدوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ تا ساڵی ١٩٩٥ لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پارێزگای کەرکووکەوە لەقەزای دەربەندیخان. لە ساڵی ١٩٩٥ بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لەڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لەپارێزگای سلێمانی.

ناوی زەڕایەن:
لەسەر ناوی زەڕایەن چەند ڕایەکی جیاواز ھەیە، گەریدەی ناودار (کەریم زەند) دەڵێت:
زەڕایەن لە شوێنی زێڕ یان خاوەن زێڕەوە ھاتووە". لەبۆچونێکی تردا ھاتووە دەڵێت: ناوی زەڕایەن لەناوی ژنێکەوە ھاتووە، کە لەوناوچەیە ژیاوە ناوی زێڕین بووە. زەڕایەن
ھەروەھا لەبۆچوونێکی تردا ئاماژە بەم ناوە دەکات و دەڵێت "لەوناوچەیەدا کانیەک ھەبووە ناوی (کانی زێڕین) بووە دواتر ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ زەڕایەن.

لەبۆچوونێكی تردا هاتووە لەساڵی ١٩٧٨دا حكومەتی ڕژێمی بەعس هاوڵاتیانی گوندەكانی ئەوبەرى سیراونى گواستەوە، ئەو گوندانەی كە نزیكی زەڕایەن بوون ئەوانیشی گواستەوە بۆ (مجموعەی زەرایەن) واتا ئۆردوگای زەڕایەن ئەم ناوی زەڕایەنەش لەناوی گوندی (زەڕایەنی كۆن)ە وە هاتووە كە نزیكی زەڕایەنە.
ئامارەکان:
ڕووبەری زەوی ناحیەی زەڕایەن:
سەبارەت بەڕووبەری ناحیەی زەڕایەن بەدۆنم، بەپێی داتاکانی ساڵی٢٠١٢ دەرکەوتووە کۆی گشتی زەویە کشتوکاڵیەکان لەوەڕگاو دارستان(١١٤٠٩٤٬٥)دۆنم بووە لەنێوانیاندا بڕی ٥٢٢٧٧ دۆنم زەوی دێم وەبڕی ١٤٩٧٨دۆنم بەراوە وەبڕی ٦٥٢٨دۆنم بەردەڵانە واتە بێ کەڵکە ھەروەھا لەوەڕگاش ٢٨٩١٥دۆنم لەوەڕگایە وبڕی ١٠٨٦٠دۆنم دارستانی سروشتیەو بڕی ٥٠٠دۆنم دارستانی دەست کردە کەلە لایەن فەرمانگە پەیوەندی دارەکانەوە دروست کراوە، ھەروەھا بڕی(٧٨٬٥) دۆنم باخی بەراوە وەبڕی (٣٦)دۆنم ڕەزە واتە دێم.

ژمارەی دانیشتوان:
ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی زەڕایەن بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٧: (٤٩٩٧) خێزان و (٢٦٩٤٠) کەسە. بەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا:
ناوەندی ناحیەی زەڕایەن: ژمارەی خێزان(٣٤٣٦)، ژمارەی کەس (١٧٦٠٤).
گوندەکان: ژمارەی خێزان (١٥٦١)، ژمارەی کەس (٩٣٣٦).

شوێنی ناحیەکە:
بەپێی بازنەکانی پانی دەکەوێتە نێوان (٣٥٬١٥-٣٥٬١٨)ـی باکور ھێڵەکانی درێژی (٤٥٬٣٩-٤٥٬٤٤)ـی خۆرھەڵات.
سەبارەت تۆبۆگرافیای ناحیەی زەڕایەن درێژیەکەی لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا(٤٥)کم پانیەکەی(١٥-٢٠)کم وەبەرزیەکەی لەنێوان (٤٥٠-٦٠٠)م وەشاخەکانی ھەورامان و چوارتاو باڵامبۆدەوریان داوە لەباکوری ڕۆژئاواوە دەبەسترێتەوە بەدەشتی سلێمانی، ئەم دەشتە بە بەپیترین دەشت دادەنرێت لەھەرێمی کوردستاندا بەھۆی نیشتوی ڕووبارەکانەوە کە لەشاخەکاندا دێتە سەرئەم دەشتە ڕووباری تانجەرۆ و ئاوی زەڵم و چەقان و ڕووباری تابین لەبەشی ڕۆژئاوایەوە دەڕژێتە ناوی.

سنووری جوگرافی زەڕایەن:
ناحیەی زەڕایەن دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ٤٦ کیلۆمەتر. لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای سەیدسادقەوە چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە دەریاچەی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق.

گوندەگانی سنوری ناحیەی زەڕایەن:
گوندی مەحمودخانی سەروو
گوندی مەحمودخانی خواروو
گوندی مالوانی ڕەشید ڕەمەزان
گوندی مالوانی ئیبراھیم کەریم
گوندی مالوانی حەمەی عەزیز
گوندی حاسڵ
گوندی کانی کەوەی کۆن
گوندی تەپەکەڵ
گوندی ئاوایی شێخ حسێن
گوندی یەخشی سەروو
گوندی یەخشی خواروو
گوندی داری قەلان
گوندی کانی کەوە
گوندی ئالان
گوندی سارتکە
گوندی قەڵبەزە
گوندی بێسەلمێن
گوندی کانی بەردینە
گوندی تووەقوت
گوندی جەرداسنە
گوندی دەق
گوندی کانی کویرە
گوندی کانی مرواری
گوندی قەرەگۆلی سەروو
گوندی قەرەگۆلی خواروو
گوندی قلیجە
گوندی میرەدێ
گوندی چەم وژاڵە
گوندی کۆڵەبی
گوندی کانێسکان
گوندی زەلەڕەش
گوندی بەردەکەڕ
گوندی بیدەن
گوندی نەمەڵ
گوندی ئۆردوگای نەسر
گوندی دسکەرە
گوندی کەلەکاوی
گوندی خەرجانە
گوندی جۆلانە
گوندی کانی ھەمزە
گوندی گەورەقەڵا
گوندی ئەحمەد ئاوا
گوندی سێتەلانی سەروو
گوندی سێتەلانی خواروو
گوندی کوڕەی سەروو
گوندی کوڕەی خواروو
گوندی کانی توو
گوندی کانی ھەنجیر
گوندی جبوغ
گوندی کانی میل
گوندی مەحمودخانی سەروو
گوندی مەحمودخانی خواروو
گوندی مالوانی ڕەشید ڕەمەزان
گوندی مالوانی ئیبراھیم کەریم
گوندی مالوانی حەمەی عەزیز
گوندی حاسڵ
گوندی کانی کەوەی کۆن
گوندی تەپەکەڵ
گوندی ئاوایی شێخ حسێن
گوندی یەخشی سەروو
گوندی یەخشی خواروو
گوندی داری قەلان
گوندی کانی کەوە
گوندی ئالان
گوندی سارتکە
گوندی قەڵبەزە
گوندی بێسەلمێن
گوندی کانی بەردینە
گوندی تووەقوت
گوندی جەرداسنە
گوندی دەق
گوندی کانی کویرە
گوندی کانی مرواری
گوندی قەرەگۆلی سەروو
گوندی قەرەگۆلی خواروو
گوندی قلیجە
گوندی میرەدێ
گوندی چەم وژاڵە
گوندی کۆڵەبی
گوندی کانێسکان
گوندی زەلەڕەش
گوندی بەردەکەڕ
گوندی بیدەن
گوندی نەمەڵ
گوندی ئۆردوگای نەسر
گوندی دسکەرە
گوندی کەلەکاوی
گوندی خەرجانە
گوندی جۆلانە
گوندی کانی ھەمزە
گوندی گەورەقەڵا
گوندی ئەحمەد ئاوا
گوندی سێتەلانی سەروو
گوندی سێتەلانی خواروو
گوندی کوڕەی سەروو
گوندی کوڕەی خواروو
گوندی کانی توو
گوندی کانی ھەنجیر
گوندی جبوغ
گوندی کانی میل
مزگەوتەکانی زەڕایەن:
مزگەوتی گەورە
مزگەوتی کانی ئاسکان
مزگەوتی مەولەوی
مزگەوتی شێخ ساحێب
مزگەوتی سەلاحەدین
مزگەوتی پیر خدری شاھۆ
مزگەوتی دەروازە
مزگەوتی مەحوی
قوتابخانە و خوێندنگاکانی زەڕایەن:
قوتابخانەی ھەورانی بنەڕەتی
قوتابخانەی کاروانی بنەڕەتی
قوتابخانەی دانای بنەڕەتی
قوتابخانەی کانی میل بنەڕەتی
قوتابخانەی کوردۆی بنەڕەتی (٧-٩)
قوتابخانەی شەھید مامۆستا ستاری بنەڕەتی (٧-٩)
ئامادەیی (نیشتیمان) ی کچان
ئامادەیی (شەھید سەرچڵ) ی کوڕان.