سبەینێ دەستدەکرێت بەدابەشکردنى فوڕمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆى زانکۆیى لە بەشی کوردى شارەزوور
لەئاگادارینامەیەکدا بەشى کوردى شارەزوور ڕایدەگەیەنێت کە لەسبەینێ سێشەممە 15-8-2017 دەستدەکرێت بەدابەشکردنى فۆڕمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆى زانکۆىى.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی دەکەینەوە کە دەتوانن لە سبەینێ ڕێکەوتی 2017/8/15 ەوە سەردانی بەشەکەمان بکەن مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەخۆی زانکۆیی لە بەشی زمانی کوردی لە قەزای شارەزوور.
٭ناونیشان: بەشی زمانی کوردی شارەزوور - لە قەزای شارەزوور - بەرامبەر مەکۆی گۆڕان.
