وەزارەتی پەروەردە ڕۆژانى شەممەی کردە پشووى فەرمی لە قوتابخانە و خوێندنگاکان
ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردە
سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی شەممە
سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی شەممە
***
بۆ ڕێکخستنی شێوازی دەوام لە هەموو قوتابخانەکان و نەبوونی جیاوازی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا "ڕۆژانی شەممە پشووی فەرمی بێت لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان"، بەڵام ئەو وانانەی کە لە ڕۆژی شەممەدان پێوستە لە خشتەی ڕۆژەکانی تردا جێگایان بکرێتەوە و نابێت بە هیچ شێوەیەک وانەکانی ڕۆژی شەممە بفەوتێن و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرسن لە ڕێکخستنی خشتەکە تا هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئاستی زانستی نەبێت.
....
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە