هاوکارییەکانى کەمینى کۆکردنەوەی هاوکارى بۆ بەرکەوتوانى بوومەلەرزە ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا
دواى ئەوەی لە شارۆچکەى زەڕایەن کەمپنێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ بەرکەوتوانى بوومەلەرزەکەی شەوی 12-11 ڕاگەیاندرا پاش چەند ڕۆژێک توانرا نزیکەى چوار تەن خۆراک و کەلوپەل و پێداویستى کۆبکرێتەوە.
ئەمڕۆ بەسەرپەرشتى مەریوان عەلى ڕەوانەی ڕۆژهەلاتى کوردستان کرا.