ڕه‌هه‌ندى ئاينى بومه‌له‌رزه
ئیمداد تەها
1/ بومه‌له‌رزه يه‌كێك له‌و نيشانانه‌ى خواى گه‌وره ده‌سه‌ڵاتى خۆى پێ ده‌نوێنێت و به‌نده‌كانى پێ ده‌ترسێنێت، هه‌روه‌ك چۆن نيشانه‌گه‌لێكى ديكه‌ش به هه‌مان شێوه ئه‌بنه مايه‌ى ترساندنى به‌نده‌كان و بێداركردنه‌وه‌يان، وه‌ك مانگ و خۆرگيران.
زه‌مين له‌رزه هۆكارێكه بۆ ترساندنى به‌نده‌كان و وايان لێده‌كان ده‌سه‌ڵاتى خوداى گه‌وره‌يان بۆ ده‌ربكه‌وێت و بگه‌رێنه‌وه بۆلاى خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿وَمَا نُرْسِلُ بِالْآَيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا﴾ [الإسرا‌ء: 59.
2/ پێويسته موسوڵمان بۆ هه‌ر پرس و بابه‌تێك درووست ده‌بێت له چوارده‌ورى بگه‌ڕێته بۆ ئاينه‌كه‌ى و وه‌ڵامى تێروته‌سه‌لى لێوه وه‌ربگرێت و شرۆڤه‌ى ديارده‌كان و ئه‌وه‌ى ڕووده‌دات له ئيسلامه‌وه وه‌رگبرێت.
3/ بڕواى وه‌هابێت كه‌وا هه‌موو ئه‌وه‌ى له چوارده‌ورى ده‌گوزه‌رێت به فه‌رمان و ويستى خوداى گه‌وره‌يه و توشى هيچ زيانێك يان قازانجێك نايه‌ت به ويست و فه‌رمانى خودا نه‌بێت، له كاتى خۆشييه‌كاندا سپاسگوزاربێت و له كاتى ناڕه‌حه‌تيشدا ئارامگر و له‌سه‌رخۆ بێت و دان به‌خۆدا بگرێت و چاوه‌ڕوانى پاداشت بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆلاى خودا.
4/ ڕووداوه‌كان واى لێ بكه‌ن ده‌سه‌ڵاتى خوداى گه‌وره‌ى بۆ ده‌ربكه‌وێت و دڵى زياتر به خوداوه په‌يوه‌ست بكات و له هه‌ر رووداوێكدا ناو و سيفه‌تێك له ناو و سيفه‌ته‌كانى خوداى بۆ ده‌ربكه‌وێت و زياتر بيناسێت.
5/ خوداى گه‌وره ئه‌م بونه‌وه‌ر و جيهانه‌ى بۆ ئێمه ڕام كردوه و خستويه‌تييه خزمه‌ت ئێمه‌وه و هه‌ر يه‌كێك له درووست كراوه‌كان به جۆرێك خزمه‌تى مرۆڤايه‌تى ده‌كه‌ن و جۆره حيكمه‌تێكى تێدايه و له نێويشياندا زه‌وى كه ئێمه‌ى له‌سه‌ر ده‌ژى و خوداى گه‌وره كردوويه‌تيه ئارامگه و شوێنى ژيان گوزه‌راندنى ئێمه. ڕوودانى بومه‌له‌رزه گه‌وره‌ى نيعمه‌تى ڕاگرتنى زه‌وى له‌لايه‌ن خوداى گه‌وره‌وه ده‌رده‌خات.كاتێكيش خوداى گه‌وره ويست و فه‌رمانى له‌سه‌رى هه‌يه ده‌بێته هۆى كوشتنى هه‌زاره‌ها مرۆڤ.
6/ بينيى ئه‌م زه‌مين له‌رزه بچوكه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خودات بۆ ده‌ربكه‌وێت و وێنه‌يه‌كه نيشانت ده‌دات كه‌وا ئه‌و زه‌مين له‌رزه گه‌وره‌يه‌ى باسى كردوه منداڵى شيره‌خۆر سه‌رى پێ سپى ده‌كات، ڕوودانى به‌لاى خوداوه ئاسانه و بيرت ده‌خاته‌وه.
7/ سپاسى خوداى گه‌وره بكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا تۆى به سه‌لامه‌تى ده‌ركردوه و توشى ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه‌ى نه‌كردويت كه توشى خه‌ڵكى كردووه.
8/ ئه‌كرێت و نمونه‌گه‌لێكيش هه‌يه كه‌وا خوداى گه‌وره له قورئاندا باسى كردووه گه‌لانێك هه‌بوون له سنوورده‌رچو بون و تاوانه‌كانيان گه‌شتوه‌ته ئاستێك شايسته‌ى ئه‌وه بوون كه‌وا خوداى گه‌وره سزايان بدات و له ناويان ببات، تاوه‌كو به پاداشتى خۆيان بگه‌ن و له هه‌مان كاتيشدا ببێته په‌ندێك بۆ خه‌ڵكانى ديكه تاوه‌كو بترسن و ده‌ست له تاوان هه‌ڵبگرن، هه‌روه‌ها ئه‌بێته مايه‌ى دامه‌زراوتربونى بروادار و زياتر بڕواكه‌ى پته‌و ده‌بێت.
9/ له هه‌مان كاتيشدا واتاى ئه‌وه نييه كه‌وا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و كاره‌ساته‌يان به‌سه‌ردا هاتووه بێباوه‌ڕ يان تاوانبار و غه‌زب لێگيراون به‌ڵكه له نێو ئه‌وانه‌شدا كۆمه‌ڵى كه‌سانێك هه‌ن بڕوادار و له خوداترسن و ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ريان هاتووه ده‌بێته مايه‌ى پاداشت بۆيان و خوداى گه‌وره پاداشتى به خێريان ده‌داته‌وه له برێتييدا.
10/ ڕوودانى بومه‌له‌رزه و زۆربونى نيشانه‌يه‌كه له نيشانه‌كانى هاتنى ڕۆژى دواى وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودى خوداى لێبێت ده‌فه‌رموێت: (لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يُقْبَضَ الْعِلْمُ ، وَتَكْثُرَ الزَّلَازِلُ ، وَيَتَقَارَبَ الزَّمَانُ ، وَتَظْهَرَ الْفِتَنُ وَيَكْثُرَ الْهَرْجُ ، وَهُوَ الْقَتْلُ الْقَتْلُ ، حَتَّى يَكْثُرَ فِيكُمْ الْمَالُ فَيَفِيضَ).
ڕوودانى ئه‌م نيشانه‌يه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموويه‌تى ئه‌بێته به‌ڵگه و نيشانه‌يه‌ك بۆ راستگۆيى پێغه‌مبه‌ر درودى خوداى لێبێت كه‌وا ئه‌و له خۆيه‌وه فه‌رمايشتى نه‌فه‌رمووه و له وه‌حييه‌وه فه‌رموونى.
11/ بۆ مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا سه‌ربازه‌كانى خوداى گه‌وره چه‌نده به هێزن و له ماوه‌ى چه‌ند چركه‌يه‌كدا هه‌موو ئه‌و داهێنان و به‌رهه‌مه مرۆڤييه‌ى ده‌بێته هۆى سه‌ركه‌شبوونى مرۆڤ له هه‌ندێك باردا، ئه‌گه‌ر خوداى گه‌وره يه‌كێك له سه‌ربازه‌كانى خۆى كه بومه‌له‌رزه‌يه لێى تاين بكات و بيه‌وێت له نێوى ببات هه‌رگيز مرۆڤ ناتوانێت به‌گژ ئه‌و سه‌ربازه‌دا بچێته‌وه و خۆى لێ قوتار بكات، بۆ مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رچه‌نده پێشكه‌وتوو بێت نابێت به‌خۆيدا بنازێت و هيچ كاتێك خۆى به بێ نياز بزانێت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارى و بێ ده‌سه‌ڵاته.
ئه‌مه‌ش بكاته نمونه‌يه‌ك و له ئه‌م سه‌ربازه‌وه بروانێته سه‌ربازه‌كانى ديكه و له هيچ بارێكى ديكه‌شدا ناتوانێت خۆى ڕزگار بكات و خۆى له فه‌رمانى خودا دڵنيا بكات، به‌ڵكه به‌ڵێنى چى پێدابێت بێگومان به‌سه‌رى ده‌هێنێت و دێته رێگه‌ى.
12/ خه‌ڵكانێك هه‌بوون به ڕاستى دڵنيابوون له سزاى خوداى گه‌وره وايان زانيوه خوداى گه‌وره سزايان نادات، به‌ڵام به هۆى بومه‌له‌رزه و ڕۆچوونى زه‌وييه‌وه سزاى داون و له ناوى بردوون.
خوداى گه‌ور ده‌فه‌رموێت: (أَفَأَمِنَ الَّذِينَ مَكَرُواْ السَّيِّئَاتِ أَن يَخْسِفَ اللّهُ بِهِمُ الأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لاَ يَشْعُرُونَ*أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِي تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ) (45- 46) سورة النحل.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ( فَكُلاًّ أَخَذْنَا بِذَنبِهِ فَمِنْهُم مَّن أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِباً وَمِنْهُمْ مَّنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُمْ مَّنْ خَسَفْنَا بِهِ الأرْضَ وَمِنْهُمْ مَّنْ أَغْرَقْنَا).
بۆيه نابێت هه‌رگيز له سزاى خودا دڵنيابين و ئه‌كرێت خوداى گه‌وره مۆڵه‌تى كه‌سانێك بدات و په‌تى سته‌م و تاوانيان بۆ درێژ بكات تاوه‌كو وايان لێدێت باوه‌ڕيان به سزاى خودا نامێنێت، به‌ڵام كاتێك كه سزاى خودا هات و ويستى ئه‌وه‌ى هه‌يانه لێيان وه‌ربگرێته‌وه به جۆرێك ده‌يكات له ماوه‌ى چه‌ند چركه‌يه‌كدايه و به جۆرێكه كه خۆشيان هه‌ستيان پێ نه‌كردوه و به خه‌ياڵياندا نه‌هاتووه.
13/ مسوڵمان هه‌ميشه تاقيكردنه‌وه له ڕێگه‌يدايه، هه‌ميشه له ناو تاقيكردنه‌وه‌دا ده‌بێت يه‌كێكيش له‌و تاقيكردنه‌وه‌يانه له‌ده‌ستدانى منداڵ و سامان و برسێتى و ترسه.
جا كاتێك موسوڵمانى بڕوادار ترس دێته ڕێگه‌ى كه‌وا زه‌وى بله‌رزێت و سامانه‌كه‌ى ڕۆبچێت و مه‌رگى خۆشه‌ويستانى ببێت ئه‌وه توشى تاقيكردنه‌وه هاتووه و له‌و كاته‌دا پێويستى به ئارامگرتن و چاوه‌ڕوانكردنى پاداشت هه‌يه. خوداى گه‌وره ده‌يه‌وێت به‌و هۆيه‌وه پاكيان ده‌كاته‌وه و پله‌يان به‌رز ده‌بێته‌وه به هۆيه‌وه.
پێغه‌مبه‌ريش درودى خوداى لێبێت ئه‌مه‌ى دووپات كردوه‌ته‌وه و ديارده سروشتييه‌كانى وه‌ك هۆكارى به‌ده‌ستهێنانى به‌هه‌شت باس كردوه و پێشه‌وا موسليم گێڕاويه‌تييه‌وه فه‌رموويه‌تى: ( الشهداء خمسة : المطعون ، والمبطون ، والغرق ، وصاحب الهدم ، والشهيد في سبيل الله). واته شه‌هيده‌كان پێنجن: ئه‌وه‌ى به نه‌خۆشى تاعوون ده‌مرێت، ئه‌وه‌ى به نه‌خۆشى ئازارى ناوسك ده‌مرێت، ئه‌وه‌ى ده‌خنكێت، ئه‌وه‌ى شتێك به سه‌ريدا ده‌كه‌وێت و ده‌بێت به ژێره‌وه و ده‌مرێت، ئه‌وه‌شى له پێناوخودا ده‌مرێت.
گومانى تێدا نييه كه‌وا بومه‌له‌رزه ئه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى شت بكه‌وێت به‌سه‌رتدا و بمريت، جا ئه‌مه به‌سه‌ر موسوڵماندا بێت و پێى ڕ‌ازى بێت و به قه‌ده‌رى خوداى بزانێت و چاوه‌ڕوانى پاداشتن بێت به شه‌هيد هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له چه‌ندين ئايه‌تى ديكه‌دا خوداى گه‌وره ڕايگه‌ياندووه كه‌وا موسوڵمان له تاقيكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وام دايه و فه‌رموويه‌تى: ﴿كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُون﴾. الأنبياء:35.
وقال: ﴿أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لاَ يُفْتَنُون * وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ الله الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِين﴾. العنكبوت:2-3.
وقال: ﴿وَلَيَعْلَمَنَّ الله الَّذِينَ آمَنُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْمُنَافِقِين﴾. العنكبوت:11.
14/ هه‌ميشه دڵى خۆمان به په‌روه‌ردگاره‌وه په‌يوه‌ست بكه‌ين و دڵخۆش نه‌بيت به ماڵ و سامانمان و ئه‌وه‌ى هه‌مانه له جوانى دوونيا به جۆرێك توشى تاوان و له‌خۆده‌رچوونمان بكات، خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌ش نه‌خۆين بۆ ده‌ستكه‌وتنى سامانى دونيا و به هۆيه‌وه ڕه‌خنه له دابه‌شكاريى خودا بگرين.
به‌ڵكه له هه‌ردوو باره‌كه‌دا سپاسگوزاربين و ببينين ئه‌وه‌ى كه خاوه‌نى جوانى دوونيايه و توشى تاوانى كردوه له چه‌ند چركه‌يه‌كدا له ده‌ستى ده‌چێت و ناتوانێت پارێزگارى لێبكات، ئه‌وه‌ى كه ماڵى دونياى نييه ده‌زانێت ئه‌وه‌ى هه‌ى بو تا سه‌ر نه‌بو به‌ڵكه ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه و كه‌ڵكى به‌رده‌وامى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى هه‌يه بريتييه له بڕواهێنان.
15/ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا رۆچوون له تاواندا و كاته‌كانى خۆيان له تاواندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن به ئاگادێنه‌وه و ده‌زانن كاتێك سزاى خودا دێت يان كاتى ژيان كۆتاى دێت مرۆڤ فرياى گه‌ڕانه‌وه ناكه‌وێت له كاتێكى زۆر كورتدا هه‌موو شتێك له ده‌ست ده‌دات و له نێو شته به‌نرخه‌كانيشدا ته‌مه‌نى خۆيه‌تى كه سه‌رمايه‌يه‌كى زۆر گه‌وره بوه و نه‌يتوانيوه له جێگه و شوێنى خۆي‌دا به‌سه‌رى به‌رێت و ئه‌و سامانه گه‌وره‌يه‌ى له كيس چووه.
مردنى له ناكاو و كتوپڕ كه به هۆى بومه‌له‌رزه‌شه‌وه مرۆڤ توشى ده‌بێت، سزاى خودايه بۆ تاوانبار و هيچ بوارێكى بۆ ناهێڵێته‌وه ته‌وبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه لاى خوداى گه‌وره.
بۆيه پێويسته مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ى مردنى كتوپڕ يه‌خه‌ى بگرێت بيرێك له خۆى بكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه لاى خودا.