ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بوومەلەرزە یا تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی؟



بوومەلەرزە یا تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی؟



محەمەد ڕەحیم
بەکالۆریس لە زانستى کیمیا 




وەک دەزانین لەم چەند ڕۆژەی مانگی ڕابردوو زنجیرەیەکی درێژی بومەلەرزە ڕویدا و ئێستاش بەردەوامە کە زۆر کەس پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن، کە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمیە!
بۆیە حەزم کرد ئەم ڕوونکردنەیەتان عەرزکەم ھەرچەندە زۆریشەو سەرتان ئەیەشێنم بەس بەپێویستم زانی و کێشەکەش ئەوەیە کەسانێک پڕوپاگەندە ئەکەن فڕیان بە بوارەکەوە نیە و ھەر نازانن ئەتۆم چیە و چۆنەو بە ئارەزووی خۆیان بازاڕی قسە ئەکەن وخەڵک چەواشە ئەکەن.
‎بۆمبی ناوەکی ناسراو به چەکی تێکدانی بارسته ، به سودوەرگرتن له ناوەندێک بۆ یەکگرتنی گەردیله و دەرپەڕاندنی وزەیەکی بێشوومار لێی ، که ئەمـــانەش بەهۆی یەک گرتن یان جیابوونەوەی گەردەکانی (نیوترۆن و پڕۆتۆنه )
‎به گشی به دوو ڕێگا دەتوانین وزەیەکی بێ شومارمان له گەردیلەیەکەوه دەست بکەوێت :
‎بۆمبی ئەتۆمی به ڕێگای تەقینی ناوکی و لێکجیابوونەوه و بۆمبی هایدرۆجینی به ڕێگای پێکەوە لکان وزه دەردەدەن.
‎بۆمبی_ئەتۆمی :
‎تەقینی ناوکی و جیابوونەوەی گەردیلەکان وزەیەکی بارسته تێکدەر دروست دەکات ، با بزانین چۆن دروست دەبێت
‎کاتێک تاک نیوترۆنێکی ئازاد له ناوکی گەردێکی ڕادیۆکتیڤی (تیشکاوەر ) دەدات وەک یۆرانیۆم و پلاتینیۆم ئەوا له ئەنجامدا دوو یان سێ زیاتر نیوترۆنی ئازاد دەردەدات که له یەکتری نزیکن ، وزه پەیدا دەبێت کاتێک ئەم نیوترۆنانه له ناوەندەکه جوودا دەبنەوه و نیوترۆنه ئازاده نوێیەکان دووباره له ناوکی یۆرانیۆم و پلاتینیۆمی دیکه دەدەن تا به هەمان شێوه جیا ببنەوه ، بۆ بەڕەڵا کردنی وزەی زیاتر و نیوترۆنی زیاتر ، ئەمەش کاردانەوەیەکی بڵاوبوونەوەی زنجیرەییه .
‎تەقینەوەی گەردیلەیی له دوای جەنگی جیهانی دووەم بەکارهاتن وەک تەقینەوەکانی هێرۆشیما و ناگاساکی.
‎بۆمبی هێرۆشیما ناسراو به ( نەوەی بچووک ) که تێیدا یۆرانیۆمی 235 بەکارهێنرا ، که خاوەن وزەیەکی بێشوومار بووکه به تەنها بەکارهێنانی یەک کیلۆگرام کەمتر لێی وزەیەکی بەڕەڵا کرد هاوتا بوو به توانای 15.000 تەن لە تی ئێن تی
‎ئەو جۆرەی که له ناگاساکی بەکار هات چەندین جار توانای له سەرووی هێرۆشیماوه بوو ، توخمه کانزایی تیشکدەری پلاتینیۆم 239 بەکارهات به قەبارەی تەنها ۱ کیلۆگرام لێی که توانی وزەیەکی بێ شوومار بەرەڵا بکات که هاوتا بوو به توانای 21.000 تەن لە تی ئێن تی
‎بۆمبی_هایدرۆجینی
‎ئەم جۆرەیان به ڕێگای پێکەوەلکانی ناوکی وزە دەردەپەڕێنێت که به وزەی تەواوی گەردیلەیی ناسراوه و لە یەکگرتنی گەردیلەکانی ھایدرۆجین و دواتر تەقیبەوەیان ڕوو دەدات ،
‎بۆ ئەوەی پێکەوه لکانێک ڕوو بدات پێویستمان به پلەیەکی گەرمی زۆره وەک ناوەندێک بۆ ڕوودانی یەک گرتنەکه ، که به گەرمی ئەتۆمی (نووي حراري) ئاماژەی پێ دراوه کە دەگاتە یەک ملیۆن پلەی سەدی ، ئەو پلە گەرمیەش تەنیا لە تەقینەوەی ئەتۆمیدا بەدەست دێت ھەر بۆیە ھەمیشە یەک تەقینەوەی ئەتۆمی پێویستە بۆ داگیرسانی بۆمبی ھایدرۆجینی ،سوپەکەیەتی ھھھھھ و دواتر تەقینەوەی تەواوەتی بۆمبە ھایدرۆجینیەکە ڕوو دەدات.
‎ کۆریای باکور لە ڕۆژی ٣ی مانگی ٩ ی ئەمساڵ بۆمبی هایدرۆجینی شەشەمی بەسەرکەوتویی تاقیکردوە ، ئەم بۆمبە بەهێزترین بۆمبی جیهانە کیشور بڕەو دەنگێکی بەرزو ئاگرێکی گەورەو پلەیەکی گەرمی ئێجگار بەرزی هەیه و ئەم بۆمبە نزیکەی 10 هەزار جار لەبۆمبی ئەتۆمی بەهێز ترە واتە ئەوبۆمبانەی کەهەردوو شاری هێرۆشیماو ناکازاکی یابانی پێ کاول کرا ، ئەم بۆمبە لەهەر ناوچەیەک بدات بەدووری 2000 کیلۆمەتر دوجا هەرچی شتە دەیسوتێنێت و زەوی ناوچەکە تەخت دەکات وشاخ و بەرزاییەکانی وردوخاش دەکات، لەکاتی تەقینەوەی ئەم بۆمبە بومەلەرزەیەکی بەهێزی 6 پلەی ڕێختەری بەڕووبەری 240 کیلۆمەتر چوارگۆشە دەدات لەوناوچەیە وەک لەناوچەکانی باکوری کۆریای باکورو باکوری یابان و بەشێکی زۆری کەنارە زەریاییەکانی خۆرهەڵاتی هەردوو کۆریا ڕوویدا! ، پێشتریش هەریەکە لە ئەمریکاو ڕوسیاو فەرەنسا و بەریتانیا ئەم بۆمبەیان تاقی کردۆتەوە ...
واتە نەک بۆمبی ئەتۆمی کە سوپ و خۆراکی سەرەتایی بۆمبی ھایدرۆجینیە ،بۆمبی ھایدرۆجینیش بەو بەھێزی و وێرانکاریەی خۆیەوە ناتوانێت بومەلەرزە بەو پلە ڕێختەرە دروست بکات کە لە ١٢ی مانگی ڕابردوو ڕویدا کە ٧.٣ پلە بوو!
بۆیە زۆر بە دڵنیاییەوە ئەوەی ڕوو ئەدات بومەلەرزەیەکی سروشتیەو ھیچی تر .




ب?اوکردن?و?