ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

شارەزوور: کۆبوونەوەیەک لەسەر دانانى جۆزەی 20 ئەمپێری بەڕێوەچوو







#شارەزوور کۆبوونەوەیەک لەسەر دانانى جۆزەی 20 ئەمپێری بەڕێوەچوو


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە (22-1-2017) لەقایمقامیەتى قەزای شارەزوور کۆبوونەوەیەک بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانى و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنورى شارەزوور لەسەر دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری بەڕێوەچوو. لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر چونيتى جێبەجێكردنى دانانى سيستەمى جۆزه بۆ ريكخستنه وه ى كاره باى سنورەکە به شيوازێک جى به جى كردنى كه به جوريك بيت كه مترين تيجوى تي بجيت وخزمه ت به هاولاتيان بكات بؤ ئه م مه به سته برياردرا جه ند ليزنه يه بيك بهينريت تا له زوترين ده رفه تدا ده ست به كاركردن بكريت.
لای خۆشیەوە (سەعید قادر حمە فەرەج) بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای شارەزوور ڕایگەیاند: ئەمڕۆ گەشتینە کۆتای پڕۆسەکە ،لە موناقەشەکردن چۆنێتی جێبەجێکردنی لێبووینەوە، ئەمڕۆش هەنگاوی کرداری دەستپێدەکات . بەجێبەجێکردنی داڕێژراو بەچی میکانیزمێک کارەکان بکرێت ؟ ئەوانە هەمووی تەواو بووە ، بەم زوانە دەست بە کارکردنی دەکرێت .
گوتیشی پەیڕەوکردنی سیستەمی جۆزە لە قەزای شارەزوور پێویستی بە دانانی لیژنەیەکی باڵا هەیە ، بۆ تێستی جۆزەکان . بەوهۆیەوە قایمقام و بەڕێوبەری ناحیە لیژنەیەک دروست دەکەن ، بۆ کڕینی جۆزە لە بازاڕەکاندا ئەیبەن بۆ ئەو لیژنەیە دەبێت لە تێستی لیژنەکەدا دەربچێت.
هەر لیژنەیەک هەر کۆمپانیایەک فۆڕمێکی دەدرێتێ ،ئەو فۆڕمە نیشانەی ئەوەیە ئەم جۆزە تێست کراوە .
زیاتر گوتی بەپێی ئەو لیژنەیە کە ئەچێتە بازاڕ شتەکان ئەکڕێت ئێمە بۆ کڕیارەکان نرخمان دیاری کردوە.
ئەو لیژنەیەی کە دەی کڕێت ،گرنتی لەو کۆمپانیاوە وەردەگیرێت ،ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا هەر جۆزەیەک خراپ بوو بۆمان بگۆڕێتەوە.
هەر ماڵێک 20 ئەمپێری بۆ دابین دەکرێت ئەگەر لەوە کەمتر بوو خۆمان جۆزەکەی بۆ دادەنێین.


ب?اوکردن?و?