ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

خشتەى دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ بلاوکرایەوە


خشتەى دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ بلاوکرایەوە


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت رۆژی پێنج شەممە دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات و بەم شێوەیە:
یەكەم_ رۆژی پێنج شەممە 25/1/2018 مووچەی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت.
دووەم_ رۆژی شەممە 27/1/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.
سێ یەم_رۆژانی یەك شەممە و دووشەممە 28-29/1/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاری كاروباری مین دابەشدەكرێت.
چوارەم_ رۆژی سێ شەممە 30/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت.
1_ خوێندنی باڵا
2_سامانە سروشتیەكان
3_گواستنەوە و گەیاندن
4_پلاندانان
پێنجەم_ رۆژی چوار شەممە 31/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكرێت.
1_ ئاوقاف و كاروباری ئاینی
2_ كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
3_ كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
4_دەرماڵەی كۆمەڵایەتی
5_ دیوانی چاودێری دارایی
6_دەستەی مافی مرۆڤ
7_ دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
8_ پاراستن و چاككردنی ژینگە
9_ دەستەی وەبەرهێنان
10_دەستەی دەسپاكی
11 كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی
شەشەم_ رۆژی پێنج شەممە 1/2/2018 مووچەی ئەم سێ وەزارەتە دابەشدەكرێت
1_ وەزارەتی كارەبا
2_وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
3_ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاكانی
تێبینی/ رۆژی شەممە 27/1/2018 سەرەڕای پووشی فەرمی، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

ب?اوکردن?و?