وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەییەکی لەسەر کاتی تاقیکردنەوەی نیشتیمانى و وەزارى بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کاتی تاقیکردنەوەی نیشتیمانى پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و وەزارى پۆلى دوازدەی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ماوەیەکە چەندین هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکرێنەوە لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکرنەوە نیشتمانی و وەزارییەکانی پۆلی نۆیەم و دوانزەی ئامادەیی.
پێویستە لێرە دووپاتی بکەینەوە کە ئەو تاقیکردنەوانە هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە و ڕۆژ نا ڕۆژێک ئەنجام دەدرێن و ئەگەر کەوتە هەینی، لەو ڕۆژەدا ئەنجام نادرێت و دەکەوێتە ڕۆژی دواتر.
پێویستە لێرە دووپاتی بکەینەوە کە ئەو تاقیکردنەوانە هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە و ڕۆژ نا ڕۆژێک ئەنجام دەدرێن و ئەگەر کەوتە هەینی، لەو ڕۆژەدا ئەنجام نادرێت و دەکەوێتە ڕۆژی دواتر.
داوا لە میدیاکاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و قوتابیان و مامۆستایان دەکەین کە قسەی فەرمی وەزارەتی پەروەردە تەنها لە پەیجی فەرمی وەزارەت وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
وەزارەتی پەروەردە
۲٠۱۸/۱/۱٥
وەزارەتی پەروەردە
۲٠۱۸/۱/۱٥