#شارەزوور بەمنزیکانە دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری دەستپێدەکات
بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا پڕۆژەی جۆزەی 20 ئەمپێری لەسنورى زەڕایەن و شارەزوور جێبەجێدەكرێت.
سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی راگەیاند، "پڕۆژەی 20 ئەمپێر لە ناوچەكانی بازیان و دوكان جێبەجێكراوە، هەنگاوی دواتر لە سەیدسادق و شارەزوور و قەرەداغ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە رۆژانی داهاتوودا لە شارەزوور پڕۆژەكە دەستپێدەكەین، لە هەر شوێنێك ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبكرێت كارەبای نیشتیمانی زیاتر دەبێت، سەرەتا لە شارنشینەكانەوە دەستپێدەكەین پێش گوندنشینەكان چونكە، شارنشینەكان كارەبا زیاتر بەكاردەهێنن".
رونیشیكردەوە، داوایان لە كۆمپانیاكان كردووە جۆزەی پێویست بۆ قەزاو ناحیەكانی (سەیدسادق، هەڵەبجەی تازە، زەڕایەن، قەرەداغ، تەكیەی كاكەمەند) دابینبكەن.
ی.س