ئەنجامی تیروپشکی ناوی هاووڵاتییان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2027 و 2028 بە فەرمی ڕاگەیاندرا.
پڕۆسەی دەرهێنانی ناوەکان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجام دراوە و هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی لینکی تایبەتیی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
لە کۆی 116 هەزار کەس، ناوی سێ هەزار و 120 حەجخواز لە تیروپشکەکەدا دەردەچێت، هاوکات دوو هەزار یەدەگی ساڵی ڕابردووش بەبێ تیروپشک ڕاستەوخۆ مافی چوونە حەجیان دەبێت؛ بەمەش پشکی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، پێنج هەزار و 120 کەس دەبێت.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان و زانینی ناوە دەرچووەکان، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی ئەم لینکە فەرمییە بکەن:👇
(https://hajj.digital.gov.krd/drawing-result).
ی.س
ب?اوکردن?و?