کێشەکانی یانەی شەهیدان بەردەوامە
تا دێت کێشەکانی یانەی شەهیدان گەورەتر دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هیچ چارەسەرێکیان پێ نییە، ئەو کاتەی بەبێ ڕەچاوکردنی خواستی وەرزشکاران هەردوو یانەی زەڕایەن و شارەزووریان تێکەڵاوکرد لەژێر ناوی یانەی شەهیدان کێشەکان دەستیانپێکرد ئاخر وەرزشکارانی زەڕایەن بەمافی خۆیان دەزانن کە هاوشێوەی ناوچەکانی تر خاوەنی یانەبن ئەمەش هیچ قورس نییە.
ئەمڕۆ
دووشەممە 26-2-2018 لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای شارەزوور بەئامادەبوونی سەرۆکی
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و دەستەی
کارگێڕی یانەی شەهیدان کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کێشەکانی
یانەی شەهیدان ئەنجامدرا لەوکۆبوونەوەیەدا بڕیاردار
بە
زووترین کات کۆبوونەوەیەکی فراوان بکرێت، لە کۆبوونەوەکە لایەنی پەیوەندار و
هاندەرانی ناڕازی و وەرزشوانە دێرینەکانل و کەسایەتییە وەرزشییەکان بەشدار دەبن،
بەندە و یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش وەک بەشێک لە چارەسەر لە کۆبوونەوەکە ئامادە
دەبێت.
لەبارەی
ئەم کۆبوونەوەیە (ڕەمەزان نامیق) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەیامێکی
بڵاوکردەوە، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
ئەمڕۆ ۲۰۱۸/۲/۲٦ لەگەڵ بەڕێزان کاک سەباح
ئەندامی ئەنجومەن وکاک ڕزگار قائیمقامی قەزای شارەزوور و سەفین کانەبی سەرۆکی
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوینەوە سەبارەت بە دەستەی ناڕازی وەرزشەوانانی
زەڕایەن و ڕێگە چارەیەک بۆدەربازبوون لەوقەیرانەی کەنادی شهیدان پیایدا تیدەپەڕێت
بەکورتی ئەمەوێت چەند خاڵێک بخەمە ڕوو :
۱.لەکۆبوونەوەکەدا کێشەی هاندەرانی ناڕازی بەگرنگ باسکراو هەرئەمەش وایکرد ئێمە لەسەری کۆببینەوەو چارەسەرێکی بۆ بدۆینەوە.
۲.بەڕێز سەفین کانەبی ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی دەربڕی و ڕایگەیاند وەرزشەوانانی زەڕایەن و هەڵەبجەی تازە هەربڕیارێک بدەن جەنابیان ڕەزامەندن لەسەری ولارییان نیە لێی.
۳.هەمووان ڕەزامەندبوین لەسەر ئەوەی ناوی( نادی شەهیدان ) بگۆڕێت بۆناوێکی تر بەڵام دەبێت ناوێک بێت هەموان لەسەری ڕێک بکەون و جێگەی هەموو وەرزشەوانانی تیاببێتەوە.
٤.لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبونەوەیەک یان کۆنفرانسێک دەکرێت و هەموو وەرزشەوانانی زەڕایەن وهەڵبجە و لایەنە پەیوەنیدارەکان وبەمیوانداری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تیایدا بەشداردەبن ولەو کۆنفرانسەدا بڕیار لەسەر دانانی ناوێکی تازە دەدرێت بۆیانەکە و هەرلەوێ هەمووکێشەکانی تایبەت بەیانەکە باس دەکرێت.
٥.پێشنیاری ئەوەکرا کەیانەی شهیدان هەڵبوەشێتەوەو هەریەک لەزەڕایەن و هەڵەبجە نادی تایبەت بەخۆیان هەبێت بەڵام هەموان دەزانن ئەم کارە قورسەو یاساکە ڕێگە بەم کارە نادات.
٦.سەبارەت بەپێشنیارکردنی گواستنەوەی یاریگاکە لەزەڕایەنەوە بۆ هەڵەبجەی تازە،من وەک خۆم دژی ئەم کارەم نەک وەکو زەڕایەنی و ناچەگەری بەڵکو وەکو حەقێک دەبێت یارییەکانی نادی شهیدان لەزەڕایەن ئەنجام بدرێت،چونکە ئەوەم خستەڕوو دەبێت مڕاعاتی هاندەران بکرێت و بیر لە دەرئەنجامە خراپەکانی بکرێتەوە،بەڵام بەڕێز قائیمقام وبرادەران هۆکاری خۆیان هەبوو بەوەی یاریگاکەی زەڕایەن بچوکە،ئەمەش تەنها پێشنیارێک بوو هێشتا یەکلانەبووەتەوە.
۷.بەڕێزان سەرنجی من وایە ناکرێت لەم مەسەلەیەدا تاک لایەنە بڕیاربدرێت و حساب بۆ بەرامبەر نەکرێت،دەبێت هەربڕیارێک دەدرێت ڕەزامەندی هەموولایەکی تێدابیت و ئومێد دەکەم ئەو کۆبوونەوەیەی لەچەند ڕۆژی داهاتودا دەکرێت ئەنجامێکی هەبێت .
٨.هیوادارم هیچ کەس دوای خوێندنەوەی ئەم نوسینەی بەندە وشەی نەشیاو بەرامبەر بەکەس بەکار نەهێنێت و ڕێز لەیەکتری بگیرن.