ڕاهێنەری یانەی شەهیدان دەستبەکاربوو
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا یانەی شەهیدان لەکۆبوونەوەیەکی نائاسایدا ڕاهێنەری یانەکە ( شاهین عەباس) دوورخستەوە.
دوێنێ یانەی شەهیدان ( ئازاد حاتەم) وەکو ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد.
دوێنێ یانەی شەهیدان ( ئازاد حاتەم) وەکو ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد.
ئەمڕۆ ناوبراو دەستبەکاربوو لەگەڵ یانەی شەهیدان دەستیکرد بە ڕاهێنان.
ئەم هەفتەیە یانەی شەهیدان یاری نییە و پشووە.
ئازاد حاتەم پێشتر یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی سلێمانی بووە.
لەقۆناغی یەکەمی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان یانەی شەهیدان لەکۆی شەش یاریدا تەنیا سێ خاڵی بەدەستهێناو لەڕیزبەندی کۆتایی گروپی دووەمدایە، مەترسی دابەزینی هەیە.