ڕاهێنەری یانەی شەهیدان یەک ساڵ ڕاگیرا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/2/2018 یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان لەكۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى بڕیاری ڕاگرتنی ڕاهێنەری یانەی شەهیدان بۆماوەی یەک ساڵ دا.
به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له به‌رێوه‌بردنى یارى یانه‌كه‌ى و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، بریاردرا به دوورخستنه‌وه‌ى راهێنه‌رى یانه‌ى شه‌هیدان (شاهین عه‌باس) له راهێنه‌رایه‌تى و راگرتنى بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بنه‌ماى وته‌كانى سه‌رپه‌رشتیارى تیپ و یاریزانی یانه‌ى شه‌هیدان (ئومێد عه‌بدولره‌حمان و ئارام مەحمود)
شایەنی باسە دوێنێ یانەی شەهیدان لەکۆبوونەوەیەکی نائاسایدا بڕیاری دوورخستەوەی ڕاهێنەری یانەکه ( شاهین عەباس)دا.
هەرچەند ڕاهێنەری ناوبراو ڕایگەیاند کەخۆی دەستیلەکارکێشاوەتەوە.
ی.س