سبەینێ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار لەسەر ڕووداوەکانی یاری نێوان یانەی شەهیدان و سەیدسادق دەدات
بڕیارە سبەینێ شەممە 14-4-2018 لەکۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار لەسەر ڕووداوەکانی یاری نێوان یانەی شەهیدان و سەیدسادق دەدات.
پێش ئەو کۆبوونەوەیە یەکێتی نۆپی پێی لەگەڵ سەرپەرشتیار و دەستەی ناوبژیوانی یارییەکە کۆدەبێتەوە بۆ گوێگرتن لێان لەسەر ڕووداوەکان.
شایەنی باسە ڕۆژی سێشەممە 3-4-2018 لەیاری نێوان یانەی شەهیدان و سەیدسادق دوای خولەکی 70 بەهۆی هاتنە ناوەوەی هاندەرانی سەیدسادق بۆ هێرشکردنە سەر ناوبژیوان یارییەکە ڕاگیرا و پێشوی دروستبوو بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوو یاریگای کوردستانیش زیانێکی زۆری بەرکەوت.
ی.س