یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی لەسەر ڕووداوی یاری نێوان یانەی شەهیدان و سەیدسادق دەرکرد
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری لەسەر ڕووداوەکانی یاری نێوان یانەی شەهیدان و سەیدسادق دا.
دواى لێكۆڵینه‌وه و سه‌ردانى مه‌یدانى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ هه‌ردوو شارى سه‌یدسادق و وارماوه، تایبه‌ت به یارییه‌كه‌ى نێوان شه‌هیدان و سه‌یدسادق له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به پێی راپۆرت و روونكردنه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان و وه‌رگرتنى راى جه‌ماوه‌رى هه‌ردوو یانه، بریاردرا:
• دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى یارى (سه‌لام مه‌حموود) تا كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى وه‌رزى 2017/2018 ـى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مه‌یش به هۆى ناوزڕاندنى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و كه‌مته‌رخه‌مى له كاره‌كه‌یدا.
• راگرتنى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارییه‌كه (هێرش عوسمان) بۆ سێ یارى به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له كاره‌كه‌یدا و به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كه.
• راگرتنى یاریزانى یانه‌ى شه‌هیدان (هه‌رێم حوسێن) ژماره (377) بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ، له 2018/4/21 تا 2019/4/21.
• ته‌واوكردنى یارییه‌كه به هه‌مان لیستى یاریزانان و ئه‌نجام و سزاكان، له رۆژى دووشه‌ممه 2018/4/23 له كاتژمێر 4:00 ـى ئێواره‌وه له یاریگه‌ى یانه‌ى كۆیه، به بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رى هه‌ردوو یانه.
• ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى داهاتووى هه‌ردوو یانه‌ى سه‌یدسادق و شه‌هیدان له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆیان به بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ر، كه دوورى یاریگه‌كه له یاریگه‌ى خۆیانه‌وه له (200) كم كه‌متر نه‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنى هه‌ردوو یانه‌ى شه‌هیدان و سه‌یدسادق به بڕى یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان.
• تا كێشه‌ى هانده‌رانى ناڕازى یانه‌ى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ كارگێرانى یانه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، یه‌كێتییه‌كه‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى شه‌هیدان ناكات.
• له كاتى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره ره‌فتار و كێشانه، له لایه‌ن هه‌ردوو یانه‌ى شه‌هیدان و سه‌یدسادق، ئه‌وا یانه‌كه‌یان یه‌ك پله بۆ خواره‌وه داده‌به‌زێت.

ی.س