لیژنەی لێکۆڵینەوە لەیاری نێوان شەهیدان و سەیدسادق سەردانی یاریگای کوردستانی کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 16-4-2018 لیژنەی لێکۆڵینەوە لەڕووداوی یاری نێوان یانەی شەهیدان و سەیدسادق سەردانی یاریگای کوردستانی لەشارۆچکەی زەڕایەن کرد لەنزیکەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاری یاریگا کۆبوویەوە بۆ گوێگرتن لە چۆنیەتی ڕووداوەکە.
لەکۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە درا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی یاری نێوان شەهیدان و سەیدسادق لەخۆلی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.
بڕیارە لیژنەی ناوبراو لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر ڕووداوەکانی یارییەکە بکات بەڕاپۆرتێک بەرزی بکاتەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.