بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی شارەزوور دەستبەكاربوو
ئەمڕۆ دووشەممە 20/5/2018، بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و محمد ئەحمەد بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی شارەزورو ئاکۆ عبدالمجید بەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی و ئاری ئەنوەر بەڕێوەبەری IT و بلال ئیسماعیل لێپرسراوی بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و لێپرسراوانی بەش و هۆبەکانی دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور، مەراسیمی دەستبەکاربوون بۆ مامۆستا خالد ڕەشید مەولود وەک بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی شارەزوور ئەنجامدرا.