ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

کارکردن لەپڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە



کارکردن لەپڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە

دوای ئەوەی لیژنەیەک لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی لەڕۆژی 1_4 سەردانی پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخانی کرد دواتر ڕاپۆرتێک وبەنوسراوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێممان کرد، خۆشبەختانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕەزامەندی لەسەرتەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە دراوەو بڕی پارەی پێویستی بۆتەرخانکراوە و کۆمپانیای جێبەجێکار (پورنام+قەڵا) ئاگادارکراوەتەوە کەدەست بەئش کردن بکاتەوە.
لەوبارەیەوە ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند
ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای ناوبراو پەیوەندیم کردو پێیان ڕاگەیاندم کەئەوان سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆدەستپێکردنەوەی ڕێگاکەو لەماوەی ( ۱۰ ) ڕۆژی داهاتودا دەست دەکەنەوە بەکارکردن بۆتەواوکردنی پڕۆژەکە.

ب?اوکردن?و?