بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەنجێک گیانی لەدەستدا
بەداخەوە کاتژمێر ١١:٣٠ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠١٨/٥/٢٣ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لەبەردەم دادگای شارەزوور شەڕ دەکەوێتە نێوان دوو بنەماڵەوە ، بەهۆی چەقۆو فیشەکەوە چوار کەس بریندار دەبن ، پاش گەیاندنیان بەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و چارەسەری سەرەتایی بۆیان ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران ، بەڵام بەداخەوە یەکێک لەبریندارەکان بەناوی سەریاس حەمەخان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لەڕێگادا گیانی لەدەستدا.
سەریاس خوێندکار بوو لەقۆناغی دووەمی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.