کۆبوونەوەیەک لەبارەی داواکاری فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-5-2018 لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای شارەزوور بەئامادەبوونی قایمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوبەری ناحیەی زەڕایەن و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن و هەردوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی مامۆستا سەباح فەتاح و ڕەمەزان نامیق کۆبوونەوەیەک لەبارەی داواکاری فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن بۆ کارمەند بەڕێوەچوو، چونکە لە مانگی تەمووز ژمارەیەکی تر کارمەندی فەرمانگەی ناوبراو خانەنشین دەکرێن بەوهۆیەوە فەرمانگەکە ڕووبەڕووی گرفتی کەمی کارمەند دەبێتەوە.
