ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سوودەکانی خورما لەمانگی ڕەمەزان


سوودەکانی خورما لەمانگی ڕەمەزان



خورما، یەکێکە لە خواردنە تەندروستەکان کە لە مانگی ڕەمەزاندا بایەخێکی زۆری پێ دەدرێت لەلایەن ڕۆژووگرانەوە.

بەگشتی لە رەمەزاندا گرنگیەکی زۆر بە شیرینی و جۆرەکانی دەدرێت، بەڵام ئەگەر دەتەوێت کاریگەری و زیانی سلبی لەسەر تەندروستیت نەبێت، باشترە خورما هەڵبژێریت لەکاتی بەربانگدا.

سوودە تەندروستیەکانی خورما لە ڕەمەزاندا:

پزیشکان جەخت لەوەدەکەنەوە خواردنی خورما، دەبێتە هۆی خێراکردنی هەرس و کرداری مژینی خۆراک لەماوەی نیو کاتژمێردا، هاوکات هاوکاری گەدەش دەکات کە بەشێوەیەکی تەندروست کرداری هەرس ئەنجام بدات.

خورما لەکاتی بەربانگدا دەبێتە هۆی بەخشینی وزە بە لەش و چالاکی دەکات، ڕێگا نادات تووشی کرژبوونی هەرس بێت لە ڕەمەزاندا، هاوکات خواردنی 7 دەنک خورما یەکسانە بە بەخشینی ئەو وزەیەی یەک پارچە میوە پێتی دەدات.

خورما هاوکاری گەدە دەکات تا ماددەی شەکر بەخێرایی هەرس بکات، لەکاتێکدا خورما بڕێکی زۆر شەکری تێدایە بەڵام سوودبەخشە و دروستکراو نییە.

خورما لە بەربانگدا دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ لەش تا سوود لە ڤیتامین و کانزاکان وەربگرێت، چونکە خورما بڕێکی زۆر سیلینیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسۆمی تێدایە، لەهەمانکاتدا دژی شێرپەنجە و بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە، چونکە دژە ئۆکسانە.

بەهۆی بوونی پۆتاسیۆمەوە، لێدانی دڵ ئاسان دەکات و پەستانی خوێن ڕادەگرێت و ئێسک بەهێز دەکات.

خورما ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین6،  کە دژی هەوکردن و نەخۆشیەکانی دڵ و ڕۆماتیزمە و کۆڵۆنە، هاوکات سەرچاوەی ڤیتامین سیە کە خانەکانی لەش و پێست نوێ دەکاتەوە.

خورما، بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن لە ڕەمەزاندا ئاساییە خواردنی، سەرەڕای بوونی شەکری کلوکۆز و سوکرۆز تێیدا، چونکە سوودی هەیە.

جگە لە بەربانگ خورما دەتوانرێت پارشێوانیش بخورێت و سوودی زۆر هەیە و لەکاتی ڕۆژوودا وزەت پێدەدات.

ب?اوکردن?و?