سبەینێ دابەشکردنی نەوت بەسەر قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری پەروەردی شارەزوور دەستپێدەکات
لەئاگادارینامەیەکدا بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور داوا لە قوتابخانە و خوێندنگاکان دەکات کە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی نەوت.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەو خۆێندنگەکانی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان دەکەین لە سبەینیەوە بەرواری(٤ـ۱۲ـ۲٠۱۸) دابەش کردنی نەوت دەست پێ دەکات سەرەتا لە لادیەکانەوە بەشە نەوتی خۆیان بۆ دێتە بەردەم قوتابخانەکان لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرێتیمانەوە بەشە نەوتی ئەمساڵیان پێ دەدرێت و دواتر ناوشاریش (٤٠٪) وەردەگرن سەرەتا و بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری بکەن و هەموو هەوڵێک دەدەین بە زوترین کات و لە ماوەی دە ڕۆژدا تەواو بکرێت.
لەگەڵ ڕێزدا
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور
