وردەکاری ڕووداوەکەی ئەمڕۆی سەر ڕێگای عەربەت - زەڕایەن
نیوەرۆی ئەمرۆ ٢٠١٩/٢/٨، لەئەنجامی روداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگای سلێمانی - عەربەت، پێنج کەس گیانیان لەدەستداو چواری کەسی دیکەش بریندار بوون.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای زەڕایەن_ عەربەت، بەهۆی پێكدادانی دوو ئوتومبیلەوە لە جۆری لاند كرۆزەر و تویۆتا كامری، 7 كەس بوونە قوربانی، كە پێنج لە قوربانییەكان، ئەندامی یەك خێزانن.
لە ڕووداوەكەدا پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون، بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتن و تەرمەكانیش گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی.