وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ دەرچووانى دوازدەى ئامادەیى لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو وشەی تێپەڕ و نهینی وەردەگرن
لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى (خولى یەکەم و دوەم) دەتوانن وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، توانرا وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوان ئامادەبکرێت و، ئەمڕۆش وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە كرا.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى بەهەردو خولى یەکەم و دوەم دەکات لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)، وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بیپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.