ئامادەکاری بۆ کردنەوەی نوسینگەی پاسەپۆرت لەشارەزوور دەکرێت
ڕۆژی یەکشەممه 19_1_2020 لیژنەیەکی هونەری بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرتی سلێمانی سەردانی قەزای شارەزووری کرد بەیاوەری قایمقام و لێپرسراوانی ڕەگەزنامە و باری شارستانی شارەزوور و کارتی زانیاری شارەزوور سەردانی بۆ چەند بینایەکی حکومیان کرد، بەمەبەستی کردنەوەی نوسینگەی پاسەپۆرت لە شارەزوور.