ئەنجومەنی وەزیران: پشووی دامودەزگاكانی حكومەت تا 2 ی ئایار درێژ دەكرێتەوە و رێكارەكانی خۆپارێزیش بەردەوام بن
ئەمڕۆچوارشەممە 15-4-2020 لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ، ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە:
🔹 سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بارگرانی لە سەر خەڵک سووک بکەین بە شێوەیەک کە کاریگەریی لە سەر جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی و رێنماییە تەندروستییەکان نەکات.
🔹 ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدا سوپاسی خۆڕاگری و پابەندبوونی هاووڵاتییان دەکات بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزیی، بڕیاریدا پشووی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەت تا 2 ی ئایار درێژ بکرێتەوە و رێکارەکانی خۆپارێزیش بەردەوام بن.
🔹 لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزیری ھەرێم بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ئامادەکاریی ناردنی شاندێکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان بەمەبەستی بەدواداچوونی ماف وشایستەکانی ھەرێمی کوردستان ویەکخستنی ھەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوبونەوەی قەیرانی کۆرۆنا و قەیرانی بارودۆخی دارایی لە عێراق وھەرێمی کوردستانیش.
ی.س