وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەپێدانی ئەلیکترۆنی کارا کرد
بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایر‌وسی كۆرۆنا و ڕێگرتن لە بەریەككەوتنی هاوڵاتیان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایر‌وسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترونی دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت، هاوڵاتیان دەبێت سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمەکە، هەروەها ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن:
١- داواكارى رێگه‌پێدانی پێویسته له حاڵه‌تى زۆر پێویست بێت.
٢- پێویسته شوفێر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كاربهێنن له كاتى گه‌شت كردن به پێچه‌وانه‌وه رێگایان پێ نادرێت.
٣- ده‌بێت زانیارییه‌كانى داواكراو به دروستى پربكرێتهوه و هه‌ر جێوازیهك هه‌بێت له زانیارییه‌كان رێگهپێدانهكه به هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
٤- ئه‌م رێگه‌پێدانه ئاڵوگورى هێزه ئه‌منیه‌كان ناگرێته‌وه كه به رێنمایى و رێكارى تایبه‌ت ئاڵوگوریان پێ ده‌كرێت.
٥- کاتژمێری کارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمیلی ڕەزامەندی دەستپێدەکات.
لە ڕێگەی ئەم لینکە داواکاری پێشکەش دەکرێت:
https://moi.gov.krd/tregapidan/