وەزارەتی تەندروستی: یازدە حاڵەتی نوێ کۆرۆنا لەشاری هەولێر تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، چوار پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ لە نێویاندا ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو، ئەوانی تر ھەموویان دانیستووی قەزای سۆرانن و بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون"