حکومەتی هەرێم بڕیاریدا دەرگای مزگەوتەکان نەکرێتەوە
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا کە دەرگای مزگەوت وکڵێسا و شوێنەکانی دیکەی عیبادەت بەداخراوی بمێنێتەوە ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە بازاڕی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.