پڕۆژەیەک بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان ئامادەکراوە
تەندروستی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان داوامانكردوە بەقۆناغ دەرگای مزگەوتەكان بكرێنەوە.
ئەمڕۆ 4ی ئایاری 2020 د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەمەبەستی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان پرۆژەیەكمان ئامادەكردووە.
وتیشی: لەو پرۆژەیەدا كە دراوە بە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، داوامانكردوە بەقۆناغ دەرگای مزگەوتەكان بكرێنەوەو ڕێنماییە تەندروستییەكانیان تێدا رەچاوبكرێت.
ی.س