وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەگەر رەوشى تەندروستى بەم شێوەیەى ئێستا باش بێت، لە دواى (٥/١٦) بەدواوە خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە
ئاماژە بە باش بونى ڕەشى تەندروستى هەرێمى کوردستان و بەپێى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنى ئاسایى نێو کەمپەس لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە، ئەگەر خودا نەخواستە ھیج گرفتێکی تەندروستی سەرھەڵنەداتەوە ئەوا قۆناخ بە قۆناخ دەتوانین ژیانى زانکۆکان ئاسایى بکەینەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنى وەزارەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوەو بڕیارى یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات.
ی.س