ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی پەروەردە؛ ڕۆژی 14_9_2021 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە

سەبارەت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢)، هەموو قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان ( لۆکاڵ و بیانی و نێودەوڵەتی) دەگرێتەوە، قوتابخانە بیانی و نێودەوڵەتیەکانیش لە (١٤ی ٩ی ٢٠٢١) دەستپێکی دەوامیان دەبێت ، بەڵام لە پاش ئەوە بە ساڵنامەی تایبەت بە خۆیان پرۆسەی خوێندن بەڕێوەدەبەن. ✅ دەوامکردن بەشێوەی ئاسایی دەبێت. ✅ ڕێکاری خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیرێتەبەر. ✅ بەخێوکاری قوتابییان، لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەتوانن خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ قوتابییەکانیان دەستەبەر بکەن. ✅ ئەو قوتابییانە تەنیا لە تاقیکردنەوەکانی نووسینەکی و وەرزی ئامادە دەبن. ✅ رێنمایی خشتەی دابەشکردنی بەشە وانەکان و ساڵنامەی خوێندن و شێوازی قەرەبووکردنەوە بۆ چەند قۆناخ و پۆلێک، پاشتر وردەکارییەکەی گشتاندنی بۆ دەردەچێت. ✅ لەبارەی یەکپۆشییەوە، بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 پێویستە رەچاوی گشتاندنی ژمارە 12138 لە 15ـی تەممووزی 2021 بکرێت.

ب?اوکردن?و?