
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی ساخته‌كاری و ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته له بازاڕاكاندا و مامه‌ڵه‌كردن پێوه‌ی ، له له‌به‌رواری (29/8/2021) هێزه‌كانمان له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد به‌ناوی (ك . أ . ف)كه دووسه‌د دۆرلای ساخته‌ی پێبوه ، دوای لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕیز دادوه‌ر به‌مادده‌ی ( 281 له یاسایی سزاكان) به‌دوادا چونی زیاتر و پشكینینی ماڵی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی (15.850) یانزده هه‌زار و هه‌شت سه‌دوو په‌نجا دۆلاردا كه‌سه‌رجه‌م بری پاره‌كه پێك هاتوه له په‌نجا دۆلاری ، له لێكۆڵینه‌وكاندا تۆمه‌تباره‌كه ناوی دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ی ئاشكراكرد به‌ناوه‌كانی (ش . ف . ع) و (س . ح . ع) ، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته هێزه‌كانمان به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور به پێی هه‌مان مادده هه‌ردوو تۆمه‌تباری ناو هاتویان له‌و دۆسیه‌یه ده‌ستگیر كرد ، وه په‌ڕای لێكۆلینه‌وه بۆ هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه
ب?اوکردن?و?