وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی 2021-2022 بڵاوکردەوە و وەزیری پەروەردەش دەڵێت، دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پەیڕەوبکرێت.
رۆژی پێنجشەممە 09-09-2021 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان) کردووە و داوا دەکات ئەم ساڵنامەی نوێیەی خوێندن لە گەشت ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێ بکرێت.
لە ساڵنامەکەدا رۆژانی پشووی خوێندن، رۆژانی پشووی فەرمی و رۆژانی تاقیکردنەوە دەستنیشانکراون.
ب?اوکردن?و?