




له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به‌ماده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قلیه‌كانه‌وه هێزه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیمان به‌هاوكاری سه‌رجه‌م بنكه و یاریده‌ره‌ێتیه‌كانمان و خه‌ڵكانی دڵسۆزی سنوره‌كانمان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا به جۆرێك له به‌رواری (1/7/2021) تا (7/9/2021) توانیومانه (19) نۆزده تۆمه‌تبار له چه‌ندین چالاكی جیاوازدا ده‌ستگیربكه‌ین ، سه‌رجه‌م ده‌سگیر كراوان به مادده‌ی (30)سی له یاسایی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره‌عه‌قڵیه‌كان و به‌فه‌رمانی به‌رێز دادوه‌ر ده‌سگیركراون ، (18)هه‌ژده تۆمه‌تبار له ره‌گه‌زی نێرن و (1)یه‌ك تۆمه‌تباریش له ڕه‌گه‌زی (مێ)ه ، هه‌ر له‌و چالاكیانه‌دا هێزه‌كانمان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌لی به‌كار هاتوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌دا كه به تۆمه‌تباران بوه یان خاوه‌ندارێتیان لێكردوون. ته‌نهایه‌ك تۆمه‌تبار له‌و تۆمه‌تبارانه به‌ڕه‌گه‌ز ئیرانیه‌و سه‌رم تۆمه‌تبارانی دی هاوڵاتی عێراقین.
وه دڵنیای ده‌ده‌ین هێزه‌كانمان به‌به‌رده‌وامی كار بۆ گرتنی هه‌ر تۆمه‌تبارێك ده‌كات كه بازرگانی به‌و مادانه‌وه بكات یان به‌كاری بێنت سه‌رجه‌میان بێ جیاوازی ڕوبه‌ڕوی یاسایا ده‌كه‌ینه‌وه.
ب?اوکردن?و?