ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی زەڕایەن _ دەربەندیخان بڵاوکردەوە

دەقی ڕوونکردنەوەکە: -دوو تونێلی نوێ بۆ دەربەندیخان دروستدەکرێت - ڕێگای ناوتاق قیرتاو دەکرێت -تونێلی ئێستای دەربەندیخان نۆژەندەکرێتەوەو بڕە پارەی پێویستی بۆ تەرخانکراوە -کارکردن بۆ تەواوکردنی ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان بەردەوام دەبێت ئەمڕۆ بەشێک لەھاونیشتیمانیانی خۆشەویستمان لە دەربەندیخان و سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خۆپیشاندانیان کرد بۆ داواکردنی چاککردنی رێگای سەرەکی نێوان دەربەندیخان- سلێمانی و رێگای سەرەکی دەربەندیخان – کەلار کە لەساڵی ٢٠١٣ەوە کارکردن تیایدا دەستیپێکردوە. وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وێڕای دوپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ داوا رەواکانی ھاونیشتیمانیان، ھاوکات جەخت دەکەینەوە کە لە ھەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ تەواوکردنی رێگای دوسایدی دەربەندیخان کەلار و ھەر لێرەوە رایدەگەیەنین، کە ھەفتەی داھاتو بە بەشداری نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پلاندانان گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی پسپۆڕ دەستپێدەکات بۆ دروستکردنی دو تونێلی نوێ بۆ دەربەندیخان. جگەلەوەش، لەچوارچێوەی ھەنگاوە خێراکان بۆ کارئاسانی ھاتوچۆی ھاوڵاتیانی سنورەکە، بڕیاردراوە بەقیرتاوکردنی رێگای ناوتاق و کارکردنیش بەردەوامە بۆ تەواوکردنی رێگای دووسایدی زەڕایەن - دەربەندیخان. بۆ ھاونیشتیمانیانی خۆشەویستی دوپات دەکەینەوە لەسەرەتای دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بایەخی تایبەتی بە ڕێگاوبانی سنورەکە داوەو زیاتر لە حەوت جار بەشێوەیەکی مەیدانی رێگاوبان و پڕۆژەکانی سنورەکەی بەسەرکردوەتەوەو وێڕای ئەنجامدانی ژمارەیەک پڕۆژە، ھاوکات لە چۆنێتی ئەنجامدانی پڕۆژەکان و کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دوسایدی دەربەندیخان-کەلاری کۆڵیوەتەوە، بەجۆرێک کە لە تەمەنی ئەم کابینەیەدا رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەی دەربەندیخان کەلار گەیشتوەتە زیاتر لە 55٪‏، لەکاتێکدا پێشتر رێژەی ئەنجامدراو 15٪‏ کەمتر بوە. ھەر لە چوارچێوەی ھەوڵەکاندا، لەسەر داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دوای ئاراستەکردنی نوسراو و دەرخستە، وەزارەتی دارایی بە نوسراوی ژمارە (8343) و بە واژۆی بەڕێز وەزیری دارایی، رەزامەندی بۆ تەرخانکردنی بڕی 187 ملیۆن و828 هەزار دینار دەربڕی بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، بەمەبەستی چاککردنەوەی تونێلەکە و کارئاسانیکردن بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ٢٠٢٢/٨/٢٠

ب?اوکردن?و?